ئەندامێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بە توێژینەوەیەک بەشداری کۆنگرەی زانستی شێخ ئەحمەدی جزیزی دەکات

ئەمرۆ 28ی4ی2023 بەرێز د. ئەنەس محمد شەریف دۆسکی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان لە شاری وانی وڵاتی تورکیا بەشداری لە کۆنگرەیەک بەناونیشانی (شێخ ئەحمەدی جزیری و میراتە رۆشنبیرییەکەی) کرد.


لەم کۆنگرەیە بەرێز د. ئەنەس بە توێژینەوەیەکی زانستی بەناونیشانی (ذكر الأديان والفرق والمذاهب في شعر الجزيري) كردو تێیدا بە وردی و بە شێوەیەکی زانستی باسی لە ئەو ئایین و مەزهەب و ئۆل و تاقمانە کرد کە لەناو شیعری جزیری باس کراون، ئەمەش خودی کاریگەرییەکەیە بەسەر شیعرو هەستەکانی جزیری لە دارشتن و نووسینی شیعردا.


شایەنی باسە لە کۆنگرە چەندین توێژینەوەی گرنگ و زانستی پێشکەش کران، کە هەموویان لە چوارچێوەی خزمەت بە میراتی زانستی هۆزانی جزیری خۆیان دەبینیەوە.