لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری سیمینارێك ده‌كات

رۆژی 2/12/2010 سه‌نته‌ری رۆشنبیری كه‌له‌كچی سیمینارێكی تایبه‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی توندو تیژی دژ به‌ ئافره‌تان ساز كردو شاندێكی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانیش له‌و سیمیناره‌ به‌ژدار بوون.

مامۆستا مه‌لا محمد شێخانی به‌رپرسی لق‌و شاندێكی یاوه‌ری به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی ئیسلام‌و خستنه‌ ڕووی رای زانایان له‌ باره‌ی توندو تیژیه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ئاماده‌ی سمیناره‌كه‌ بوو، هه‌ر له‌و سیمیناره‌ش به‌ وته‌یه‌ك به‌ژداری كردو تێیدا هه‌ڵوێستی ئیسلامی له‌و باره‌وه‌ خسته‌ روو، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئیسلام له‌گه‌ڵ توندو تیژی نیه‌‌و هه‌میشه‌ هانی تاكه‌كان ده‌دات به‌ نه‌رم‌و نیانیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن.

دوای گفتوگۆكردنی بابه‌تی سیمیناره‌كه‌ش ئاماده‌بووان خۆشحاڵی خۆیان به‌ هه‌ڵوێستی زانایانی ئایینی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ربڕی.