الحمد لله وحده , و الصلاة و السلام على من لا نبي بعده , وبعد:
به‌ڕاستی سه‌یره هه‌تا ئێستاش هه‌ندێك له مامۆستایانی ئایینی - ئه‌گه‌ر ته‌عبیره‌كه دروست بێت - له به‌ر رازیكردنی ده‌سه‌ڵات , یان هه‌ر شتێكی تر گومان و ته‌شكیك بۆ جه‌ماوه‌ر دروست ده‌كه‌ن له (صحه) و دروستی ئه‌نجامدانی نوێژی به كۆمه‌ڵ له به‌رده‌ركی سه‌را ( سه‌رای ئازادی )و جێگه‌كانی دیكه له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی گوایه مزگه‌وت نین!!
پێناسه‌ی مزگه‌وت :
نازانم ئه‌وان ده‌زانن مزگه‌وت چیه یان نا ؟ بۆیه به پێویستی ده‌زانم پێناسه‌یه‌كی كورت بۆ مزگه‌وت بكه‌م .
دكتۆر حسین مۆنس مامۆستای مێژووی ئیسلامی له مه‌قاله‌یه‌كیدا له گۆڤاری (العربی ) ژماره (156)ی نۆڤه‌مبه‌ری 1971 له ژێر ناونیشانی : (مساجد الاسلام و المسلمین فی شتی العصور ) له پێناسه‌ی مزگه‌وتدا ده‌ڵێت : (..وكلُّ مكان نظيف يخصص للصلاة و يقصر عليها فهو مسجد,ولا يشترط في المسجد بنا‌ء ولا هيئة معمارية) واته : هه‌ر شوێنێكی پاك تایبه‌ت بكرێت بۆ نوێژ , وه نوێژی تێدا بكرێ ئه‌وه مزگه‌وته , وه بینا و هه‌یئه‌تی میعماری به مه‌رج ناگیرێت له مزگه‌وتدا, وه له فه‌رمووده‌یه‌كی ( صحیح)یشدا پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی : (و جعلت لي الأرض مسجداً و طهوراً) واته :زه‌ویم بۆ كراوه به مزگه‌وت و پاكه‌وه كه‌ر . وه دواتر باس له‌وه ده‌كات كه موسڵمانه‌كان چه‌ند پارچه زه‌ویه‌كیان ده‌كرد به مزگه‌وت نوێژیان تێدا ده‌كرد , وه به چوار ده‌وریشیدا خه‌نده‌قێكیان ده‌كرد , بۆ ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵی تێنه‌چێت, وه منداڵانیش نه‌یكه‌نه یاریگه, وه‌ك مزگه‌وتی كوفه و به‌صره كه دیوار‌یان نه‌بووه, وه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه مزگه‌وتگه‌لێكی دیكه‌ش هه‌بوون دیوار‌یان نه‌بوو, وه كۆڵه‌كه‌و سه‌قفیشیان نه‌بوو, خه‌ڵكیش نوێژی تێدا ده‌كردن...
وه له مه‌قاله‌یه‌كی دیكه‌یدا له گۆڤاری (العربی) ژماره (225)ی ( أغسطس) ی 1977 له ژێر ناونیشانی : (رحله مع مساجد الكویت) له پێناسه‌ی مزگوتدا دیسان وتویه‌تی: (فإن المسجد في أساسه مساحة مستوية مربعة أو مستطيلة يحيط بها سور أولا يحيط... ) واته: مزگه‌وت له بنچینه‌دا ڕووبه‌رێكی ته‌خت و ڕێكی چوار گۆشه‌یه یان لاكێشه‌یه , شوره و دیوار ده‌وری بدات یان نا . ئه‌مه به كورتی پێناسه‌ی مزگه‌وت بوو , جا ئه‌وه‌ی به‌و پێناسه‌یه دڵی دانا مركێت و ڕازی نابێت , ئه‌وه فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا : (وجعلت لي الأرض مسجداً و طهوراً ) هیچ بوارێكی بۆ ئینكاری كردنی نه هێشتووه‌ته‌وه ئینجا به نیسبه‌تی نوێژی هه‌ینی له ( سه‌رای ئازادی ) و جێگه‌كانی دیكه له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمه‌وه ده‌ڵێین : ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له سه‌رای ئازادی و شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمیشدا دروسته , چونكه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی دروستبوونی نوێژی هه‌ینی ئه‌وه‌یه كه نوێژی هه‌ینی له ناوه‌ندی خانووه‌كانی نوێژخوێنه‌كاندا به‌رپابكرێت , وه ئه‌گه‌رچی له مزگه‌وتیشدا نه‌بێ . عه‌للامه شێخ سید بن عبدالله بن حسین التیدی كه یه‌كێكه له زانایانی مه‌زهه‌بی شافیعی له كتێبی (الفقه الشافعی المیسر) له ژێر ناونیشانی (ماهي شروط صحة الجمعة) دا ده‌ڵێت: (شروط صحة الجمعة مايأتي :
1- دخول وقت الظهر ....
2-
3- أن تقام الجمعة في وسط أبنية المصلين لها و إن لم تكن في المسجد..).
وه شێخ ( صالح بن الفوزان ) يش لة (الملخص الفقهي)دا ده‌ڵێت: (و يشترط لصحة الجمعة:
1-دخول الوقت....
2-أن يكون المصلون مستوطنين بمساكن مبنية بماجرت العادة بالبناء به..). جا وانازانم له نێوان زانایاندا هیچ خیلافێك له‌وه‌دا هه‌بێت . وه به چاوی خۆشمان له (مصر) بینیمان زانایانی ئه‌زهه‌ر و دكتۆر ( قرضاوي) نوێژی هه‌ینیان له مه‌یدانی ته‌حریر كرد .
وه دكتۆر ( عبدالمجید الزندانی ) و زانایانیكی دیكه له ( یه‌مه‌ن)یش به‌هه‌مان شێوه له ساحه‌ی ته‌غییر نوێژی هه‌ینیان كرد . جا له دوای ئه‌وه هه‌ر كه‌سێك ده‌ڵێت : نوێژی هه‌ینی له سه‌را, یان شوێنێكی دیكه دروست نیه, ئه‌وه یان به‌بێ زانست قسه ده‌كات , یان ده‌سه‌ڵات ئیملای به‌سه‌ردا ده‌كات , له‌به‌ر ئه‌وه قسه‌كه‌ی هیچ نرخ و ئیعتبار و بایه‌خێكی نیه له شه‌رعدا.
پوخته‌ی قسه : ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له‌سه‌رای ئازادی , یان له هه‌ر شوێنێكی دیكه له هه‌رێم به مه‌رجی داخڵبوونی كاتی نیوه‌ڕۆ , وه ئه‌نجامدانی له ناوه‌ندی خانووه‌كانی شار و شارۆچكه‌كاندا , وه ئه‌نجامدانی به كۆمه‌ڵ و خوێندنه‌وه‌ی دوو وتار دروسته, دروسته , دروسته.
وه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت له شارێكدا ته‌نیا له یه‌ك مزگه‌وتدا نوێژی هه‌ینی دروسته , وه ئه‌وانی دیكه به‌تاڵه , ئه‌وا ئه‌گه‌ر ده‌توانێت با هه‌موو نوێژ خوێنانی شارێكی وه‌ك سلێمانی له یه‌ك مزگه‌وتدا جێ بكاته‌وه , ئایا ده‌توانێ جێیان بكاته‌وه؟ |