لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 2023/5/2 لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەسەر پەرشتی بەڕێز مامۆستا عبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق و بەئامادەبونی بەڕێزان مامۆستا ٱحمد محمد جێگری لق و مامۆستا صدیق حمە رشید بەرپرسی فتوای هەڵەبجە و کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی هەڵەبجەو سیروان و هەورامان دانیشتنی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا .


لەدانیشتنەکەدا بەرپرسی لق وتەیەکی پێش کەش کردو تیایدا زۆر سوپاسی سەرجەم مامۆستایانی بەڕێزی کرد کە ماندو نەناسانە لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا لەخزمەت مزگەوت و موسڵماناندا بوون و هیوای  قبوڵ بون و بەردەوامی بۆ هەموولایەک خواست .


دواتر تیشکی خستە سەر کاروچالاکی مانگی ڕابردوی لق . پاشان هەریەک لەئامادەبوانی بەڕێز باسی کارچالاکی بەشەکانیان کردو سەرنج و تێبینیەکانیان خستەڕوو ...


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان