لقی موسڵی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

ئەمرۆ 3ی5ی2023 بەسەرپەرشتی بەرێز مامۆستا مەلا عبدالخالق زێباری بەرپرسی لقی موسڵی یەکێتی زانایان و ئامادەبوونی سەرجەم کارگێڕانی لق و ئەندامانی لێژنەی ناوچەی باشیک کۆبوونەوەی ئاسایی لق بەرێوە چوو.


لەم کۆبوونەوەیەدا کۆمەڵێک پرس و بابەتی هەنوکەیی و پەیوەست بە زانایانی ئایینی و کاروچالاکیەکانی ماوەی رابردوو گفتوگۆی لەبارەوە کراو تەئکید لە رۆڵی زانایان لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و گەیاندنی پەیامی میانڕەوی کرایەوە.


راگەیاندنی لقی موسڵی یەکێتی زانایان