لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی ساز دەکات

ئەمڕۆ چوارشەمە  ۳-  ٥ - ۲۰۲۳ بە ئامادەبوونی بەڕێزان م ملا خالید مەلەکی بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان  عەمیدی ماف پەروەر شێخ سەران بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی سۆران و دکتۆر پشتیوان سرێشمەیی بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران  زانایانی ئایینی و ئەفسەرانی پۆلیس دانیشتنی هەفتانە بەرێوە چوو.


 بابەتی ئەم هەفتەیە لەلایەن بەڕێز/  مقدەمی مافپەروەر ( هەرێم فاضل طە ) بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی یاسای چەك  پێشکەش کرا .دواتر ئامادەبوان بەسەرنج و پێشنیارەکانیان بابەتەکیان دەوڵەمەند کرد.


راگەیاندنی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان