هەولێر: بە بەشداری سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بروانامەی زانستی بەرێوە دەچێت

ئەمرۆ 6ی5ی2023 لە ژێر چاودێری بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بە بەشداری بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ژمارەیەک لە بەرێوەبەرو بەرپرسی حکومی و حزبی و کەسایەتی و شێخانی تەریقەت و مامۆستایانی ئایینی و فەقێ و قوتابیانی ئایینی مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە کۆمەڵگەی شاوێس بەرێوە چوو، کە لەلایەن بەرێز ماۆمستا مەلا ئەبوبەکر ئاقوبانی بەخشرایە بەرێز مامۆستا عبدالباسط مەلا ئەحمد مەلەکی.


سەرەتای ئاهەنگەکە بەچەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکردو پاشان وتاری بەخێرهاتن لەلایەن مامۆستا مزەفەر پێشکەشکرا.


دواتر وتاری بەڕێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی خوێندرایەوە کەباسی لە وە کرد حکومەت لەخزمەت مزگەوت و زانایان دایەو هەر لەو ماوەش چەندین مزگەوت بەڕووی نوێژ خوێنان کرایتەوە لە کوردستان و پاڵپشتی خوێندنی ئیسلامی و هەنگاوەکانی رێبازی پەیامی دینداری دەکات.


ئینجا وتاری بەڕێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشکەشکرا کە تیشکی خستە سەر ڕۆلی مەلاى کورد کە بەدرێژیی مێژوو رەمزی ئاشتی و پێکەوە ژیان بووە لەڕووی وتارو  دەرس گوتنەوەو  چارەسەری کێشەکان. هەروەک باسی نموونەی مەلا  شیخ مستەفای هەولێری کرد کە لە ساڵی چلەکان کیشەک لە نیوام موسڵمان ومەسیحیەکانی هەولێر دروست دەبێت بەڕێزیان خۆی دێتە ناو کیشەکەو دەڵێت ئەوەی سوکایەتی بە کەنیسە بکات ئەوە سوکایەتی بەمن کردیە بۆیە کیشەکە چارەسەر دەبیت.


هەروەک دەست خۆشیشی لە مامۆستا مزەفەرو مامۆستا ابوبکر کردو دوعای  خێری بۆ باوکی مامۆستای موجاز مامۆستا مەلا ئەحمەد مەلەکی کرد.


شایەنی باسە دوارت مەراسیمەکە بە چەندین سروودو پەخشان رازایەوەو بەشداربووان پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی مامۆستای ئیجازەنامەوەرگر کرد.