شاندێکی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی زانستی دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆبەرواری ٦-٥-٢٠٢٣ بەرێز مامۆستا مەلا عەتا پێنجوێنی و مامۆستا مەلا عبدالکریم سە رسوراوی بە نوێنەرایەتی ( لقی سلێمانی یە کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ) لە هۆڵی بۆنەکانی بارەگای مە کتەبی ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەشداریان کرد لە ئاهه نگی وەرگرتنی بڕوانامەی زانستی گشتی لە بوارەکانی فەرمودەکانی ئیمامی بوخاری.


هەر لەم مەراسە بەرێز مامۆستا مەلا عطا پێنجوێنی بە نوێنەرایەتی هەردوو لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی خوێندەوەو تێیدا باسی لە گرنگی خولی زانستی لەم شێوەو بایەخی تێگەیشتنی دروست لە فەرموودەکان کردو پیرۆزبایی ئاراستەی وەرگرانی بڕوانامەی زانستی کرد.