مامۆستا مەلا محمد بەدیع زەهاوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئەمرۆ 16ی5ی2023 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی خانەقین مامۆستا مەلا محمد بەدیع زەهاوی پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی (العلي العظيم) لە گەرەکی شوعلەی شاری خانەقین كۆچی دوایی كردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان


(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا محمد بەدیع زەهاوی


بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی خانەقین (مامۆستا مەلا محمد بەدیع زەهاوی)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ16ی ئایار کۆچی دوایی کرد.


به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


 انا لله وانا الیه راجعون


 


مەکتەبی تەنفیزی


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


16ی5ی2023