لقی گه‌رمیان سه‌ری ساڵی كۆچی به‌رز ڕاده‌گرێت

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی 1432، لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، په‌یامی پیرۆزبایی له‌ڕێگه‌ی چه‌ند كه‌ناڵێكی ناوخۆیی یه‌وه‌ ئاراسته‌ی موسوڵمانانی سنوری گه‌رمیان ده‌كات، ده‌خوازێت كه‌ ساڵی نوێ‌ ساڵی هاتنه‌دی ته‌واوی ئاوات‌و ئامانجی میلله‌ته‌ سته‌م دیده‌كه‌مان بێت‌و، وڵاتمان ئارام‌و شارمان ئاوه‌دان بێت.