شاندێکی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی ئاشتەواییەک دەکات

ئەمڕۆ پێنج شەمە ڕێکەوتی ١٨/٥/٢٠٢٣ بەڕێز مامۆستا سیدطاهر بەڕێوەبەری ئەوقافی شارەزوور و لێپرسراوی لیژنەی فەتوای لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەیاوەری بەڕێز مامۆستا مەلا فارس محمد کارگێڕی  لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەشداریان کرد لە کۆڕی لێبوردنی بنەماڵەی مامۆستا کارزان حسن لە عەشیرەتی ئاڵی بەگی لەبنەماڵەی بەڕێز لالە حسین قوڕسی لە عەشیرەتی میکایەڵی لەهۆڵی ڕۆشنبیری سیدصادق.