لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن هه‌ركی ده‌كات

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی پلكی به‌ڕێزیان, لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن هه‌ركی ده‌كات, ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

(بەو پەڕی رازیبوون بەقەدەری خودای گەورە, هەواڵی کۆچی دوایی خاتو ( عەیشێ محمدعلی هەرکی ) مان پێگەیشت، کە دەکاتە پلکی مامۆستا مەلا حەسەن هەرکی بەرپرسی ناوچەی خەباتی یەکێتی زانایان .

بەم بۆنە خەمناکەوە, بەناوی خۆمان وسەرجەم زانایانی ئایینی هەولێرودەوروبەری؛ پرسەو سەرەخۆشی لە جەنابتان و سەرجەم خانەوادەو کەس و کاری رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و جێگەی رەحمەتیش فیردەوسی بەرز و بەهەشتی بەرین بێت).
انا لله و انا الیه ڕاجعون


لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
(۲۰۲۳/٥/۲٤)