مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی 1 ی محرم ی 1432 ك، به‌رامبه‌ر 7/12/2010 ز، لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له مزگه‌وتی سه‌واف له شاری هه‌ولێ، به ئاماده‌بوونی زۆرێك له زانایانی ئاینی‌و، شێخانی ته‌ریقه‌ت‌و، به‌رپرسانی دام‌و ده‌زگا حیزبی‌و، حكومییه‌كان‌و، ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری‌و پیشه‌یی یه‌كان‌و، كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانی ناو شاری هه‌ولێ‌و ده‌وروبه‌ری، به مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتن‌و زیندووكردنه‌وه‌ی یادی سه‌ری ساڵی نوێ ی كۆچی مه‌ڕاسیمێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ئاینی سازكرد.
ده‌سپێكی ئاهه‌نگه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو، پاشان له‌لایه‌ن شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌ناوی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و، سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی ناو شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری، وتاری به‌خێر هێنانی خوێنده‌وه، كه له درێژه‌ی وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به به‌گرنگی‌و پیرۆزی ئه‌م یاده مێژووییه پر شكۆیه كرد له لای موسڵمانان، بۆیه ده‌بێت سه‌ری ساڵی كۆچی، له لای گشت موسڵمانێك كۆچكردن بێت، له گوناهو تاوان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارو، ڕشتنی فرمێسكی په‌شیمانی له‌سه‌ر سه‌رپێچیه‌كان.
پاشان وتاری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان خویندرایه‌وه، كه له وته‌یه‌كیدا: به ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، په‌یامی پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی نوێ ی كۆچی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م موسلمانانی كوردستان‌و، عێراق به‌گشتی‌و موسڵمانانی شاری هه‌ولێر به تایبه‌تی كرد، وه ئاماژه‌شی به چه‌ند په‌ندو ئامۆژگاری ڕوداوه‌كانی ئه‌م بۆنه مێژووییه كرد‌و، له كۆتایشدا ده‌ستخۆشی له لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان كرد، بۆ سازدانی ئه‌م مه‌ڕاسیمه‌و، زیندووكردنه‌وه‌و به‌رز ڕاگرتنی ئه‌م یاده پڕ شكۆیه.
پاشان وتاری پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر خوێندرایه‌وه، كه تیشكی خسته سه‌ر پاكی‌و جوانی موسلمانایه‌تی میلله‌تی كورد‌و پیرۆزی ئه‌م یاده له لای هه‌موو تاكێكی میلله‌تی كوردی موسڵمان، بۆیه هه‌موو كاتێك ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به فه‌خرو شانازییه‌وه به‌شداری‌و سه‌رپه‌رشتی بۆنه‌و پرسه ئاینی یه‌كان ده‌كه‌ین.
وه ده‌ست خۆشیێكی گه‌رمی له لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان كرد‌و، كاروچاڵاكییه‌كانی به به‌رز نرخاند، له سازدان‌و گێڕانی گشت بۆنه ئاینی یه‌كان له شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری.
دواتر مه‌ڕاسیمه‌كه كۆتایی هات، به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند پارچه سروو‌و، ستایشی تایبه‌ت به كۆچ.
|