لقی شارەزووری یەكێتی زانایان زنجیرەیەك چاڵاكی ئەنجامدەدات

ڕۆژی شەممە٢٠٢٣/٦/٣ لە كوێستانی بلكیانی دەڤەری پێنجوێن، لە گەشتێكدا و کەشوهەوایەکی كوردەواری و سازگاردا؛ بەئامادەبوونی سەرجەم مامۆستایانی ستافی لق و لیژنەی فەتوا و ناوچەکان, کۆبوونەوەی مانگانی ئاساییی لق بەڕێوەچوو، تیایدا ویڕای گفتوگۆو راگۆڕینەوەی چڕ ورد لەسەر دوایین پیِشهات و گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە و تاوتوێكردنی دۆخی زانایان و بەدواداچوونی داواكاری و گیروگرفتەكانیان، کاتێکی خۆش لە گەشتەكە لە نێوان زانایانی ئامادەبوو بەرێوەچوو.
ئەمەو ئێوارەی هەمان رۆژ؛ شتافی سەردانی مامۆستا مەلا عبدالخالقی كرد و لە نزیكەوە لە هەواڵیان و تەندروستی بەڕێزیان پرسی.