لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان كۆبوونەوەی مانگانه‌ی خۆی سازدەكات

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٣/ ٦/ ٢٠٢٣ لە بارەگای لقی گەرمیان و بەسەرپەرشتی بەرێز مامۆستا مەلا حمە ئەمین و بەئامادەبوونی بەڕێزان زانایان کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکان؛ کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی لق ئەنجامدرا.
ئەمەو سەرەتای كۆبوونەوەكە بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد، دواتر بەرێز بەرپرسی لق باسی کاروچاڵاکیە کانی لق و ناوچەکانی باسکردو كۆمەڵێك باس و بابەتی تایبەت بەزانایانی ناوچەكە تاوتوێكران و کۆبونەوەکە یەك کاتژمێری خایاند راگەیاندنی لقی گەرمیان.