سەرۆکی زانکۆی ئەدیان و مەزاهیبی شاری قومی ئێران سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ5ی6ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د. حسن خۆشناو و مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستا مەلا محمد ئێنەیی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوا، پێشوازیان لە سەماحەتی سەید ئەبولحەسەن نواب سەرۆکی زانکۆی ئایینیەکان و مەزاهیبی شاری قومی وڵاتی ئیران کرد.


سەرەتای دانیشتنەکە سەماحەتی ئەبولحەسەن خۆشحاڵی خۆی بە دیدارو سەردانی یەکێتی زانایان دەربڕی و ئامانجی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و یەکێتی زانایان روون کردەوەو ئاماژەی بەوە کرد، کە ئامانجیانە وەک زانکۆی ناوبراو کە خاوەن پێگەیەکی دیاری ئەکادیمی و زانستیە لە شاری قوم، کار بۆ لێکنزیککردنەوەی پەیڕەوی ئایینەکان و رەخساندنی بواری دیالۆک و بە پێوەرگرتنی خاڵە هاوبەشەکان و مرۆڤدۆستی و ماف و ئازادییەکان بکەن.


هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە زانایانی ئایینی لە کوردستان جێگەی شانازین بەوەی کار لەسەر ئەم خاڵە گرنگانە دەکەن و هەمیشە بە پەیامی میانڕەوی و هاوسەنگ و ئاشتیخواز خزمەت دەکەن، گوتیشی: گەلی کورد گەلێکی تایبەتمەندو خاوەن لێبوردەیی و میانڕەوی و هەڵگری پەیامی خۆشەویستی و پەیوەندی دۆستانەیە.


دواتر بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنان و دەربڕینی خۆشحاڵی، پوختەیەکی لە  لە مێژووی یەکێتی زانایان و خزمەتی مەلای کورد باس کردو ئاماژەی بەو پرنسیپ و بچینە گرنگانە کرد، کە گەلی کوردو زانایانی ئایینی لە کوردستان کاریان لە پێناو کردووە، ئەو بنەمایانەش زادەی تێگەیشتنی دروست و زانستیە لە قورئان و فەرموودە، کە ئاماژە بە خالە هاوبەشەکان دەکەن و دەکرێ لەچوارچێوەی ئیسلام و مرۆڤبوونەوە هەوڵی لێکنزیکی و دیالۆک و یەکتر قبوڵکردن بدەین.


هەروەها گوتیشی: کوردو زانایانی ئایینی هەمیشە بەچاوی رێزو برایەتیەوە لە پەیوەندی و خاڵە هاوبەشەکان دەڕوانێت و گرنگی بە لایەنی ئاشتیخوازی و میانڕەوی و دوورکەوتنەوە لە توندی و رەتکردنەوەی یەکتر دەدات.


شایەنی باسە هرە لە دانیشتنەکە کۆمەڵێک تەوەرو باسی دیکە گفتوگۆی لەبارەوە کراو تەئکید لە هەماهەنگی پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە.