لقی سۆرانی یەكێتی زانایان زنجیرەیەك سەردان و چاڵاكی ئەنجامدەدات

ڕۆژی شەممە ٥- ٦-۲۰۲۳ شاندێک لە بەرێزان زانایان کارگێڕانی لقی سۆران، بەیاوەری ستافی ناوچەی چۆمانی یەکێتی زانایان و تێبینەری ئەوقافی چۆمان سەردانی بارەگای لقی (۲٦) گوڵانی ( پ- د- ک )یان کرد بەمەبەستی پیرۆزباییکردن لە بەڕێز کاک کرمانج عزەت دەرگەڵەیی وەك بەرپرسی نوێی لقی۲٦ی گوڵان.
ئەمەو شاندی ناوبراو بە گەرمی لەلایەن بەڕێزیان وستافی لق پێشوازیان لێکرا، لەلایەن خۆشیەوە شاندی زانایان پیرۆزبایی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئاینی سنوورەكەی گەیاندە بەڕێزیان.



دواتر لە هەمان رۆژدا شاندی لق سەردانی قەزای چۆمانیان کرد و بە جیا سەردانی هەریەك لە بەڕێزان؛ ناوچەی چۆمانی یەکێتی زانایان و تێبینەرایەتی ئەوقافی چۆمان بەمەبەستی پیرۆزبایی لە بەڕێز مامۆستا مەلا خاکی دارالسلامی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک تێبینەری ئەوقافی چۆمان.



هەروەها سەردانی هەریەك لە قائمقامیەتی چۆمان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی چۆمان و نوسینگەی توندوتیژی دژی خێزانیان كرد و بەگەرمی پێشوازیان لێكراو دوخی ناوچەكە بەگشتی و زانایان بە تایبەتی و هەماهەنگی نێوان دەزگا و دامەزراوەكان لەگەڵ لقی سۆرانی زانایان جەختی لەسەركرایەوە.



هەروەها شاندی ناوبراو سەردانی هەریەک لە بەڕێزان شێخ حسن مصگفی خۆشکانی و حاجی وەسمان شۆرەیی باوکی مامۆستاملا اسماعیل شۆرەیی و ماڵی مامۆستا مەلا فەرمان چۆمانی مامۆستای زانکۆ و بەرپرسی ناوچەی چۆمانی یەکێتی زانایانیان كرد.