شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دەکات و دیدارێک ساز دەکات

 


ئەمرۆ 6ی6ی2023 شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی بەسەرپەرشتی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانااین بە یاوەری ماۆمستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د. دلشاد گەڵاڵی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی سەردانی لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایانیان کردو لە لایەن بەرپرس و کارگێڕو ئەندامانی لقی شەقلاوە بەگەرمیەوە پێشوازی کران.


هەر لەو سەردانە دیدارێکی تایبەت بەڕێوەچوو سەبارەت بەدوا پێشهاتەکانی قۆناغی ئێستاو چۆنیەتی ئەکتیڤترکردنی کارو هەنگاوەکان و چڕکردنەوەی پتری وزەو توانا بۆ خزمەتی پتری زانایانی ئایینی و رەوشی دینداری و پەیامی رەسەنی ئایینی ئیسلام.


لەم سۆنگەوە شاندی ناوبراو کۆمەڵێک پەیام و رێنمایی گرنگ و پیشەیی گەیاندە ئامادەبووان و لەهەمان کاتیش مامۆستایانی بەشدار لە دیدارەکە بەخستنەڕووی سەرنج و پەیام و بۆچوونەکانیان دیدارەکەیان دەوڵەمەنتر کردو سەرکەوتووانە کۆتایی پێ هات.


شایەنی باسە لەم دیدارە ستافی لقی شقلاوە بە بەرپرس و کارگێرانی لق و بەرپرس و ئەندامانی لیژنەی فەتواو بەرپرس و کارگێرانی ناوچەکانی پیرمام و شەقلاوە و باسرمە و هەریر و بالیسان ئامادە بوون.