پشتیوان به‌خوا ئه‌مجاره زنجیره نووسینێكتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م، كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م وهرگێرِانه بۆ چه‌ند لاپهرِهیهكی كتێبى: (قورئان و دهسهلاَت/ خهمگهلێكی موسڵمانانه‌ی هاوچه‌رخ) له نووسینی فه‌همی هووه‌یدا، (القرآ‌ن والسلطان، هموم إسلامیة معاصرة).
كه ناڵێم: ئه‌ویش وه‌ك من، به‌ڵكو منیش وه‌ك ئه‌و، ده‌مێك ساڵه له‌ده‌س بۆچوونی لار و توند و كاڵفامی رۆژانێكی خۆم و زۆرێكی به‌رده‌وامی ئیسلام خوازان ده‌ناڵێنین!كه زۆربه‌داخه‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا سه‌یرێكی واقیعی كوردستان و راگه‌یاندنه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ئه‌و راگه‌یاندنانه بكات، كه پاشخانێكی ئیسلامی‌یان بۆخۆیان داناوه و هه‌یه و له‌بن پاسار وئه‌و پاساوه‌دا كارده‌كه‌ن، پاشان بگهرِێتهوه بۆ ورده‌كارییه‌كی تێگه‌یشتن له ده‌قه‌كانی قورئانی پرِ لهبهخسشش و فه‌رمووده دروسته‌كانی په‌یامبه‌ری خۆشه‌ویستمان(د.خ)، تێده‌گات تا چه‌ند دووری هه‌یه له نێوان ئێمه و راستییه‌كان و چۆن لهبهرسهرقاڵی شهرِه كورسی و دهسهلاَت، پێوه‌ره ئایینییه دروستهكانیشمان لێ تێكچووه و بۆته چ هه‌را و مه‌زات و پاشا گهردانییهكی وا، كه مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن كاره ئایینییه‌كان له ئه‌وانی دی جودا بكرێته‌وه! به‌رژه‌وه‌ندی حزبایه‌تی كردنی رووت، زاڵبووه به‌سه‌ر زۆرێك له كاره‌كاندا و درۆكردنی بێ سنوور و حه‌رام، بۆته مۆرك و له ههموویشیدا پاساو هێنانه‌وه زۆر و بۆرن! هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌م زنجیره نووسینه به‌زۆری وهرگێرِانهمدا، وێرِای ئه‌وه‌ی شتێك لهئاه و حه‌سره‌ته‌كانی ئه‌م كه‌ڵه زانایه دێنمه‌وه بیری خۆم و خوێنه‌ران - كه ده‌كرێ له هه‌ندێ بۆچوونیشیدا هاورِای نه‌بم، به‌تایبه‌تی له بۆچوونه سیاسیه‌كانیدا - هاوكات بشگهرِێمهوه بۆسه‌رچاوه‌ی دیكه و ئه‌وده‌قانه‌ی ئه‌و پشتیان پێ ده‌به‌ستێ، ورده‌كاری زانستی و توێژنه‌وه‌یان له‌سه‌ربكه‌م، ئه‌مه سه‌رباری ئاوێته‌كردنی بۆچوونه‌كانی خۆیشم كه له هه‌ر شوێنێكدا روونی ده‌كه‌مه‌وه.
خۆخه‌ریك كردن به به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شت له سه‌رحسابی دنیا
مامۆستا هووه‌یدا لهلاپهرِهكانی 225و به‌دوواوه، ده‌ڵێ: (ئه‌وكه‌سانه، كه هه‌رخۆیان خه‌ریك ده‌كه‌ن به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی به‌هه‌شت له سه‌رحسابی كه‌مته‌ر خه‌می كردن له‌هه‌قی دنیا و فه‌رامۆشكردنی به‌شی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌م ژیانه‌یان، ئه‌وانه له دنیای داهێناندا، داهێنانێكی سهیریانكردووه! داهێنانێك، كه خوای گه‌وره نه قه‌بووڵیه‌تی و نهپێیشی رازییه! چونكه ئه‌وانه هه‌م له‌ده‌رهه‌ق دنیا و هه‌م له‌ده‌رهه‌ق دینیش هه‌ڵه‌ی گه‌وره ده‌كه‌ن! ئه‌وانه‌یش كه ده‌یانه‌وێت به بازهه‌ڵدان وبه ته‌كان و به گوژم بگه‌نه نێو به‌هه‌شت، بێ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی دنیا بگرنه‌به‌ر، وه‌ك عومه‌ری كورِی خه‌تاب(ر)ده‌یفه‌رموو: ئه‌وانه كه‌سانێكن، ده‌یانه‌وێ ئایینه كه‌مان بۆ بمرێنن!(1). ئهوانهدهیانهوێ پشتی ئه‌م ئایینه بشكێنن و شه‌ریعه‌تی ئیسلام بنبرِبكهن، چونكه حساباتی دنیا و قیامه‌ت تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن! سه‌رجه‌مى ئهوكارانهیشیان، له‌وه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، كه كێش و ترازوو و پێوه‌ره‌كانیان تێكچووه و شته‌كانیان لێ ههڵگهرِاوهتهوه، لهوكارانهیاندا سته‌مكارن به‌رامبه‌ر بهحهقهكانی خوای گه‌وره و بهتهعهداچی و به ستهمكاردهدرێن له قه‌ڵه‌م! ئه‌و درووشمانهى پێیان ده گوترێت: درووشمی پارتی خوا، یان، گرووپی خوا، یان، كۆمه‌ڵه‌ی خوا، یان، كه‌تیبه‌ی خوا، یان پیاوانی خوا، یان بۆخوا خوڵقاوهكان....هتد كه زۆربه‌ی لایه‌نه ئیسلامێكان، لێره و له‌وێ بڵندی ده‌كه‌نه‌وه، ههرگیزنابنه هۆكارێك، رِێگهی ئه‌وه‌یان پێبدات، كه بۆیان هه‌بێت په‌یوه‌ندییان نه‌بێت به‌خه‌ڵكی سه‌رزه‌وییه‌وه. به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی، كه په‌یمانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئاسمان گرێداوه و بایه‌خی ته‌واویان هه‌ر به‌وێیه و گوایه: كاریان به‌سه‌ر دنیاوه نییه! وه‌ك چۆن ئه‌و ده‌عوای پارتی خوایه‌تییه، مافی ئه‌وه‌یشیان ناداتێ، كه خهڵكیتر ناوزه‌د بكه‌ن به‌وه‌ی پارتی شه‌یتانن و ئه‌مان بۆخۆیان به‌ته‌نێ و به ته‌نێ پارتی ره‌حمانن و به‌س! چونكه، نواندنی رِهفتاری وا و پیاده‌كردنی بۆچوونی وا، گاڵته و گه‌په و له شوێنی كاری جیدی‌دا به‌كارهاتووه! به‌كارهێنانێكی وشه‌ی پیرۆزی ئایینه، له شوێنێكی نائاساییدا دوور و به‌ده‌رله‌و شوێنه‌ی كه ده‌بێت تیایدا وبۆی به‌كاربێت! ئه‌م تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵكردنه خه‌ماوییه، بۆته هۆكارێكی سه‌ره‌كی تێك وه‌ردانی، زۆرێك له كاغه‌زه‌كانی كاری ئیسلامی، هه‌رئه‌وه‌یه كه خۆی له خۆیشیدا، سه‌ریكێشاوه بۆئه‌وه‌ی، رێكوپێكی و ئه‌وله‌وییاتی ئیشه‌كان تێك بچن و ببێته هۆكاری تێكدانی نێوان خوا و مه‌ردم و نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و شێوازی پهیوهندێكانیان، تێكه‌ڵكردنی ئه‌وشتانه‌ی كه چاره‌سه‌ركردنیان، به‌ئاده‌میزاد ده‌سپێردرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وشتانه‌ی، كه ده‌بێ حه‌واڵه به خوابكرێن و بۆدوارۆژن! ناتوانی له‌گه‌ڵ كه‌سێك بدوێیت، له‌وانه‌ی، كه به‌خۆیان ده‌ڵێن: هه‌ڵگری په‌یام و ئالاَی رِابوونی ئیسلام، كه روبهرِووی ئه‌و واقیعه تاڵه نه‌بیته‌وه كه پێی ده‌گوترێت: تێكچوونی كێش و پێوه‌ره‌كان. خۆیان بچوككردۆته‌وه، له نێو جوغز و بازنه‌ی ته‌سك و داخراوی برِوا بوون و بێ برِوایی و مه‌زهه‌بگه‌ری و به‌د مه‌زهه‌بی، خوا ناسیی و دوور له‌خوایی و له ئایین ههڵگهرِانهوه. ژیانێكی دنیایش هه‌یه و ده‌بێ ببرێت بهرِێوه، بهرژهوهندیگهلێكی خه‌ڵك هه‌ن، ده‌بێ ره‌چاو بكرێن، كاروانێكی ژیان هه‌یه ده‌بێ رهورِهوهی دووانهكهوێت. راپهرِاندن و وشیاریدان به‌ویژدانی مرۆڤی برِوادار و ئاگادار كردنه‌وه‌ی له بنه‌ماكانی ژیان، نه‌مانای لێكترازاندنی موسڵمانانه و نهدوور خستنه‌وه‌یانه لهواقیعهكهی خۆیان، به‌ڵكو ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا، به‌شێكه له خواسته‌كانی ئایین.
جیهانی دڵ و بابه‌ته‌كانی نێوناخ
ئه‌وجیهانه‌ی پێی ده‌گوترێت: جیهانى دڵ و مه‌سه‌له‌كانی نێو ناخی هه‌رتاكێك، یان پێیان ده‌گوترێت: جیهانی نادیار و سهرِائیرِی هه‌ركه‌س و باسكردن له‌وجیهانه داخراوه، ده‌بێ زۆر به‌گرنگ وه‌ربگیرێت و وه‌ك ناوچه‌یه‌كی موحهرِهمه وابێت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نێوان هه‌رتاكێك و خوای گه‌وره و میهره‌بان بێت! ده‌بێ هیچ كه‌س بۆی نه‌بێ، لێی نزیك ببێته‌وه، یان ته‌حقیقی لێبكات و بیه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌رئه‌نجام بدات. حورمه‌تی دڵ و كردنی به‌ناوچه و هه‌رێمی موحهرِهمه، له‌ورۆژه‌وه ده‌ستی پێكردووه، كه: خوای گه‌وره و په‌روه‌ردگار، به پێغه‌مبه‌ری فه‌رموو(د.خ): (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئێمه(د.خ)، تۆ به‌ته‌نیا، هه‌ر رِاگهیاندنت له‌سه‌ره)الشورى48). ئه‌م ئایه‌ته كاتێك هاته‌خواره‌وه، كه قورِهیشهكان له‌سه‌ر ملهورِی خۆیان به‌رده‌وام بوون و وای لێهاتبوو كه خه‌ریك بوو هه‌وڵی بێ وچانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) دادی نه‌ده‌دا، كه ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری نیگه‌ران كردبوو(د.خ)، ئیتر خوای گه‌وره پێی فه‌رموو: (ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ر سه‌رپێچی كردن و گوێ نه‌دانیان به‌هه‌ق به‌رده‌وامبوون، ئاگاداربه كه ئێمه تۆمان نه ناردووه، كه وه‌ك پارێزه‌رێك وا بیت به‌سه‌ریانه‌وه و خۆت سه‌غڵه‌ت بكه‌یت، ئێمه تۆمان به‌ته‌نیا هه‌ر بۆ ئه‌وه‌نده ناردووه كه ئایینی خوا رِابگهیهنێت و به‌س)، ئه‌م مانایه به‌زۆری، له زیاتر له سیازده جێی قورئاندا هاتووه، نه‌ك هه‌ر له به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ردا (د.خ)، به‌ڵكو په‌روه‌ردگارمان، بۆدانانی سنوورێك بۆمرۆڤ و بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له بابه‌ته‌كانی نادیار نه‌دات، هه‌ر به پێغه‌مبه‌ره‌وه نه‌وێستا(د.خ)، به‌ڵكو بهموسڵمانانیشی فه‌رموو: (ئه‌ی گرۆی برِوادارن: وشیاری خۆتان بن، ئێوه به‌رپرسیارن له گفتار و ره‌فتاری خۆتان، بێ برِوابوونی هیچ كه‌سێك، زیان به ئێوه ناگه‌یه‌نێت، گرنگ ئه‌وه‌یه، كه ئێوه خۆتان لهسهربرِوای ته‌واوبن)105المائدة).
حورمه‌تی دڵ و كردنی به‌ناوچه و هه‌رێمی موحهرِهمه، له ورۆژهوهدهستی پێكرد: كه پيَغهمبهر(د.خ)، به‌گازنده و گله‌ییه‌وه، به ئوسامه‌ی كورِی زه‌یدی گوت: باشه تۆ دڵیت لهتكردبوو؟(2). له‌ورۆژه‌وه، سنووری دڵ زانرا و موسڵمانان تێگه‌یشتن كه ئه‌و ناوچه‌یه، ناوچه‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوه و نابێ سنووری ببه‌زێندرێت و ههرههوڵدان و دزه بۆچوونێك، بۆنزیك بوونهوهلێی، سنوور به‌زاندنه و لهتهوجیهی ئیسلامدا، بهسنووربهزاندن داده‌نرێت - ئه‌م شتانه‌ی كه نووسه‌ر، له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، وه‌ك بابه‌تگه‌لێكی هه‌ر زۆر هزری، لێیان ده‌دوێت، ئێستا له هه‌زاره‌ی سێ‌دا، ئێمه به‌كرده‌وه له‌ده‌ستیان ده‌ناڵێنین، بۆیه‌كه ده‌توانم، وه‌ك عبد القادر عوده، بڵێم: ئایین، وه‌ك ئایین، كه دووره له مه‌سه‌له‌كان، كه‌وتووه‌ته نێوان دووبه‌رداشی سه‌خته‌وه، ئه‌ویش ته‌مبه‌ڵی و ته‌وه‌زه‌لی و بێ بابایهخی دانی زانایانێتی له‌لایه‌ك و نه‌فامی و گه‌وجی رۆڵه‌كانیه‌تی، له‌لایه‌كی تره‌وه - (ئیمامی غه‌زالی(ر) ده‌ڵێ: دڵ ناكه‌وێته ژێردهستهلاَت و ویلایه‌تی فیقهزانهكان! خۆئه‌گه‌ر بێت و پیاوی فیقهزان، ده‌می وه‌ردا له بابه‌ته‌كانی دڵ، ئه‌وه‌مانای فیقهزانی نییه و به‌ڵكو سنوور به‌زاندنه، خۆئه‌گه‌ر فه‌قیه له وباسانهدا، كه باسیان له دڵدێت، بدوێ، یان تیایاندا رۆ بچێت، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه، وه‌ك ئهوفیقهزانهیه، كه له زانسته‌كانی مه‌نتیق و كه‌لام بدوێت و باس له فه‌لسه‌فه بكات و پێی ده‌گوترێت له سنووری خۆی لایداوه(3) ئهوسنوور دانانه‌ی كه ده‌قه پیرۆزه‌كان دایان ناوه بۆدڵ، له به‌ر خودی دڵه‌كان نییه، یان بۆئه‌وه بێت، كه پێكهاته‌كانی دڵ جێ بهێڵرێت بۆ په‌روه‌ردگاری شاره‌زا لهسهرنهێنییهكان و به‌س، به‌ڵكو بۆئهوهیشه، كه خه‌ڵكی بانگ بكات بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده خۆیان به‌مه‌سه‌له‌كانی ناخه‌وه سه‌رقاڵ نه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئاگایان له رِواڵهتهكانیش بێت و بایه‌خ بده‌ن، به ئاكار و هه‌ڵوێستی مرۆڤ، بایه‌خ بده‌ن بهدنیایشیان و بزانن به‌رژه‌وه‌ندییان له‌چ دایه؟ لێره‌دا ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی(إبن القیم الجوزیة)دێنم، كه زیاتر رێگه‌مان له‌به‌رده‌مدا رۆشن ده‌كاته‌وه: (خوای گه‌وره و میهره‌بان، كه پێغه‌مبه‌ره‌كان و (د.خ) نامه ئاسمانییه‌كانی ناردووه، هه‌رهه‌موویان بۆئه‌وه بوون، كه خه‌ڵكی فێربكه‌ن به‌هاوسه‌نگی و میانرِهوی ژیانیان به‌رن بهرِێوه، هاوسه‌نگی و میانرِهویش واته: ئه‌و داد په‌روه‌رییه‌ی، كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی پێوه به‌نده و له‌سه‌ری رِاوێستاوه. نیشانه‌كانی راستی و داد په‌روه‌ری، له هه‌ركوێیه‌ك وه‌ده‌ر كه‌وت و به‌یان و روناكییان په‌خش بوو و رۆشناییدا، با به‌هه‌ر رێگهیهكبێت، لهرِێگهكان، ئیتر له‌وێ، واته: له‌و شوێنه و له و كاته دا شه‌رعی خوای گه‌وره‌هه‌یه و ئه‌وه ئایینی خوا و رازی بوونی ئه‌و و فه‌رمانی ئه‌وه(4). په‌روه‌ردگارمان نه‌هاتووه كه داد په‌روه‌ری و به‌ڵگه‌كانی داد په‌روه‌ری كورت بكاته‌وه، له یه‌ك رێگه‌دا و ههرداد پهروهرییهكی ترهه‌بێت له هه‌رلایه‌كی تره‌وه، به هه‌ندی وه‌رنه‌گرێت! یان به‌پووچه‌ڵ و بێ به‌ها بیدات له‌قه‌ڵه‌م! نه‌خێر، په‌روه‌ردگار به‌هۆی رێگا زۆره‌كانی داد په‌روه‌رییه‌وه، ئه‌وه‌ی تێگه‌یاندووین، كه مه‌به‌ست له دانانی دادپه‌روه‌ری به‌كارێكی چاك و ته‌شریع كردنی گه‌یاندنی هه‌ق و خودی داد په‌روه‌رییه، ئیتر خه‌ڵكی به‌چ شێوه‌یه‌ك هه‌ق و داد په‌روه‌ری به‌رن بهرِێوه و پیاده‌ی بكه‌ن ئه‌وا واجبه حوكم پێكردنی. ئهوپێغهمبهرهی، كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێدابوو، ئایینه‌كه‌ی ئه‌و بگه‌یه‌نێت بهئادهمیزادهكان، فه‌رمانی ئه‌وه‌ی پێنه‌درابوو، كه بێت كنێوهی دڵی به‌نده‌كان بكات و بزانێت چی له‌و دلاَنهدا هه‌یه! فه‌رمانی ئه‌وه‌ی پێنه‌درابوو كه زكیان هه‌ڵدرێت، تا بزانێ داخۆ چی له خۆ گرتووه؟! به‌ڵكو فه‌رمانی ئه‌وه‌نده‌ی پێ‌درابوو: ئه‌گه‌رهات و ئه‌وخه‌ڵكه، هاتنه سهرئایینهكهی، له‌دنیادا فه‌رمانی خوایان له‌سه‌ر جێ به‌جێ بكات و له رۆژی دواییشدا فه‌رمانی خوا له‌سه‌ردڵ و نییهتهكانیان جێ به‌جێ ده‌كرێت!
حوكمی دنیا له‌سه‌ر ئیسلام و هی رۆژی دوواییش لهسهرئیمانه
حوكمه‌كانی دنیا له‌سه‌ر ئیسلام و حوكمه‌كانی رۆژی دوواییش له‌سه‌ر ئیمانه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه ده‌وارنشینه دڵ ره‌قه تووند وتیژه وشكه‌كان، گوتیان: موسڵمان بووین، ئه‌و وشه‌یه‌یان لێ وه‌رگیرا و هاوكات نه‌فی ئه‌وه‌یشی كرد كه بهموئمین ناویان ببات!
هه‌واڵی ئه‌وه‌یشی دانێ كه ئه‌وه كار ناكاته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پاداشته‌كانیان، ئه‌گه‌ر هات و ئه‌وان ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی خوا و پێغه‌مبه‌ر بوون(د.خ)، وه‌ك چۆن زۆر به‌ئاسایی ئیسلام بوونی وه‌رگرت له دوورِووهكان و سزای نه‌دان و وازی لێهێنان، هاوكات ده‌یشی فه‌رموو: (دوورِووهكان، له‌ناوه‌ندی دۆزه‌خدا ده‌بن)145ئه‌لنیسا).
تیبینی: لێره‌دا وه‌ك ده‌بینین(إبن القیم) له نووسینه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی بۆ دوو ئایه‌ت كرد:
1: (دهوارنشینهكان گوتیان: ئێمه ئه‌هلی ئیمانین و برِوادارین، په‌روه‌ردگاریش فه‌رموی: ئێوه برِوا و ئیمانتان نه‌هێناوه، - كه ئه‌وه مه‌سه‌له‌كه‌ی نێو ناخ وده‌روونه - بهلاَم بڵێن: ئێمه بووینه موسڵمان. واته: له‌و شتانه‌دا، كه په‌یوه‌ستن به‌روواڵه‌ت و ئاكاری ده‌ره‌وه، ته‌سلیم بوونه و ده‌نا هێشتا ئیمان نه‌چووه‌ته نێو ناختانه‌وه)الحجرات14).
2: (به‌راستی دوورِووهكان ئه‌وه‌تان له ژێره‌وه و له‌نێو قوولاَیى دۆزه‌خد)ئه‌لنیسا145).
خوێنه‌ری بهرِێز: پێده‌چێت خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بیروبۆچوونه جوانانه‌ی ئه‌و كه‌ڵه زانایانه، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك نامۆییان پێوه دیاربێت، به‌تایبه‌تی گه‌ر بێ و له روانگه‌ی به‌ناو شوێن كهوتووهكانیانهوه ته‌ماشایان بكه‌یت، به‌ڵام حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌نده‌تان بۆباسبكهم، كه باوهرِمهكهن زانایه‌ك هه‌بێت - كه بهرِاستی زانا بێت - له‌هه‌مان كاتدا بیری توند‌و تیژی پێوه دیار بێت، یان هه‌رگیز رێگه به‌وه‌بدات كه بكوژ و ببرِی گشتگیری خه‌ڵك بكرێت). ئیمامی شه‌وكانی له لێكدانه‌وه‌ی ئایه‌تی117ی سوره‌تی هوددا، قسه‌یه‌كی جوان ده‌كا و ده‌فه‌رموێت: (هه‌رگیز رێ ناكه‌وێت شتی واببێت، كه خوای گه‌وره، له ئاكامی تاوانی سته‌می شه‌ریك په‌یدا كردن‌دا بۆخوا، نیشته‌جێی هیچ ئاوه‌دانیه‌ك له‌ناو ببات، به‌مه‌رجێك ئه‌وان له‌ناو خۆیاندا ئیسلاحی ئیجتیماعی و دادپه‌روه‌ری پیاده بكه‌ن، مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ شه‌ریك په‌یدا كردنه‌كه، تاوانێكی تریان هه‌بێت! وه‌ك چۆن خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ری له‌ناوبرد، چونكه له‌گه‌لڕ تاوانی شه‌ریك بۆخوا برِیاردانهكهیشدا، تاوانی ترازوو بازیشیان هه‌بوو و حه‌قی خه‌ڵكیشیان پێشێل ده‌كرد. خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری(لوط)، پێغه‌مبه‌ری له‌ناوبرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تاوانی شه‌ریك بۆ خوا برِیاردانهكهیشیاندا، تاوانی نێربازییان ئه‌نجامده‌دا، شه‌وكانی بۆبه‌هێزكردنی بیر‌و بۆچونه‌كه‌ی، ئه‌و فه‌رمووده، دێنێته‌وه: مادام خه‌ڵكه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا به‌ئینسافه‌وه هه‌ڵس وكه‌وت ده‌كه‌ن)(5). به‌پێی مه‌نتیقی ئیسلام، رێگه‌یه‌ك نییه كه مرۆڤ بگه‌یێنێت به‌خوای گه‌وره، هاوكات شێوازی ئهورِێگهیه، وابێت كه به‌دنیادا نهرِوا! زانای بوێر، عیزی كورِی عبد السلام، ده‌ڵێ: (ئاگاداربه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رۆژی دووایی مرۆڤ، چنگ مرۆڤ ناكه‌وێت، به به‌شێكی زۆرى دنیا نه‌بێت). لێره‌دا ئایه‌تێكی قورِئانى پرِلهبهخشش ده‌خه‌مه به‌رده‌می هه‌موولایه‌ك و هیوام وایه به‌وردی سه‌یری بكه‌ین: (له نێو ئاده‌میزاده‌كاندا، هی وایان هه‌یه، كه له خوا دهپارِێنهوه ده‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌م دنیایه‌دا، بێ به‌شمان مه‌كه). په‌روه‌ردگاریش نافه‌رموێت وێیان ناده‌م، به‌ڵكو یه‌كسه‌ر ده‌فه‌رموێت: (بهلاَم ئه‌وانه له رِۆژی دوواییدا، بێ به‌ش و بێ قه‌درن! هیوایشیان هه‌یه كه ده‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌مان: له‌دنیادا خێر و خۆشی و شتی باشمان پێبده و له رۆژی دوواییشدا، ههرخێر وخۆشی و شتی باشمان پێبده و له سزای دۆزه‌خیش بمان پارێزه، كه‌چی په‌روه‌ردگار لهوهلاَمیاندا ده‌فه‌رموێت: ئه‌وانه هه‌ندێك له پاداشتی ئاكاری خۆیانیان ده‌ده‌ینه‌وه و ئاگاداربن كه خوای گه‌وره له حساباتكردنیدا له گه‌ڵ خه‌ڵكی وبۆ پاداشت پێدانه‌وه‌یان به‌په‌له‌یه)البقرة200-202).
فه‌همی ده‌ڵێ: (كه‌وابو ئاده‌میزاده‌كان له مه‌سه‌له‌ی خواستهمهنیه كاندا، له سه‌ر دووجۆرن، دنیا خوازانی رِووت، كه له قیامه‌تدا بێ به‌هره‌ن، یاخود خوازیاری ژیانی هه‌ردوو جیهانن، كه ئه‌وانه به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوو دنیان، لێره‌دا بۆچونێكی قه‌رزاوى دێنم كه له لێك دانه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌دا له كتێبی (العبادة في الإسلام)دا گوتویه‌تی:(وه‌ك ده‌بینین، به‌پێی دابه‌شكردنی عه‌قڵی واچاوهرِوان ده‌كرێت، به‌شێكی سێهه‌میش هه‌بن، كه هه‌ر خێر و بێری رۆژی دواییان بوێت، كه چی ده‌بینین، خوای گه‌وره باسی لێ نه‌كردوون! ئه‌مه بۆ؟
بهرِای من وه‌ك بڵێی په‌روه‌ردگار بیه‌وێت فێری ئه‌وه‌مان بكات كه ناگونجێ كۆمه‌ڵی واهه‌بن، كه هه‌ر خێر و بێری رۆژی دواییان بوێت و به‌س، نایشبێت هه‌بن. هه‌رله‌سه‌ره‌تای دروست بوونی ژیانه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی له‌ورۆژه‌وه كه خوای گه‌وره فه‌رمووی: (له‌سه‌رزه‌ویدا جێنشینێك درووست ده‌كه‌م)البقرة30). فیعله‌ن گیانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بهرِێوهبردنی زه‌وی و ژیانی تیادروستكرد، نابێ ئه‌و خه‌لافه‌ته بچووك بكرێته‌وه!. ته‌نانه‌ت خاوه‌نی ته‌فسیری مهناردهڵێ: (ئایه‌ته‌كانی كه باسمان له به جێ نشین كردنی ئاده‌میزاد بۆده‌كه‌ن له‌سه‌رزه‌وی، جۆرێكن له ئازادی به‌خشین و سه‌رپشك كردنی خوایی بۆ موسڵمانان، تا بۆخۆیان كار‌و باری دنیایان به‌رن بهرِێوه به مه‌رجێك دنیایان سته‌م له ئایینیان نه‌كات و سنووری شه‌رع نه‌به‌زێنن)(6). راسته په‌رستشی په‌روه‌ردگار پێوه‌ری لێپرسینه‌وه‌ی به‌نده‌یه، بهلاَم ئه‌م پێوه‌ره بۆ رۆژی دواییه، ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (به‌راستى به‌قه‌در ترین كه‌سیی ئێوه له‌لای خوا، ئهوانهتانن كه زۆرترپهرستشیان هه‌یه بۆ خوا گه‌وره)(الحجرات13). به‌ڵام ده‌بێ لهوهئاگاداربین، كه په‌رستش پێوه‌رێكی یه‌كلایه‌نه‌ی وانییه، كه له سه‌داسه‌د له دونیای خه‌ڵك پچرِابێتهوه، چونكه په‌روه‌ردگارمان، له‌وكاته‌دا، كه باسمان له داد په‌روه‌ری بۆده‌كات - كه به زۆری په‌یوه‌ندی، به ئاكاری مه‌ردم و ژیانی دنیایه‌وه هه‌یه - به یه‌كێك له شێوازه‌كانی په‌رستشی خوایی، ده‌یدا له قه‌ڵه‌م! وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه برِواتان هێناوه به‌وشتانه‌ی كه فه‌رمانتان پێدراوه برِواتان هه‌بێ پێیان، وه‌رن ئهوكارانهجێبهجێبكهن، كه برِوا لێتانی داوا ده‌كات، كه بریتین له داد په‌روه‌ری وله راست گۆیی، له پێناوى خوا و لهبهرفهرمانی ئه‌و، بهلاَم له‌وه ئاگاداربن كه ئه‌و دادپه‌روه‌ریه‌ی لێتان داواده‌كرێت، ده‌بێ له‌هه‌موو ئاكار و ره‌فتار و فهرمانێكتاندا، ره‌نگبداته‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سیش جێبه‌جێی بكه‌ن، خزم بن یان بێگانه، دۆست بن یان ناحه‌ز، هه‌رگیز رق و كینه‌تان له‌كه‌سێك، واتان لێنه‌كات، كه داد پهروهرنهبن! نه‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وكه‌سانه وابن كه نازانن به‌ری داد په‌روه‌ری بهكوێوهیه، به‌ڵكو چۆن ئهگهرخۆشهویستێكتان له‌كارێكدا، پێویستی به‌شایه‌تی هه‌بوو، ئاماده‌ییتان، تێداهه‌بوو كه شایه‌تییان بۆبده‌ن، به‌هه‌مان چه‌شنه گهرئیشهكه وابوو، پێویستى ده‌كرد كه ببنه شایه‌ت به‌سه‌ریانه‌وه، من و تۆیی و خزم خزمێنهیی نه‌كه‌ن و وه‌كچۆن ده‌بنه شایه‌ت، به‌سه‌ر ناحه‌زه كانتانهوه، ئهگهرپێویستییان به‌شایه‌ت هه‌بوو، كه‌مته‌رخه‌می مه‌كه‌ن له‌گه‌ڵیان! با ئهوناحهزهتان، بىَ برِوا، یان موبتهدیعێكیش بێت! ئێوه هه‌ر لایه‌نی داد په‌روه‌ری بگرن و گهرههق هی ئه‌وان ولای ئه‌وان بوو، ناپاكییان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن، گوێ بهوهنهدهن هه‌ق له كوێوه هاتووه؟ گرنگ ئه‌وه‌یه، هه‌ق بچه‌سپێت، هێنده‌ی ئێوه خۆتان له‌م بوواره‌دا ماندوو بكه‌ن، به‌وه زیاتر هه‌ق ده‌چه‌سپێ، داد په‌روه‌ربن، چونكه داد په‌روه‌ری - له روانگه‌ی ته‌ماشاكردنی ته‌قوادا - له په‌روه‌ردگاره‌وه نزیكتره، بشزانن، كه خوای گه‌وره ئاگاداری كرده‌وه و ئاكارهكانتانه، هه‌رئه‌ویش پاداشتتان ده‌داته‌وه)(7)(8).
پهرِاوێزهكان:
(1)(بنوارِه كتێبی: فصل الخطاب فی سیرة عمر بن الخطاب، شخصیته و عصره/د. علی محمد محمد الصلابی، ێ204) .
(2)(ئه‌مه ئاماژه‌یه، بۆ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی، كه ئیمامی موسلیم(ر) وه‌ك له (مختصر صحیح مسلم، ص9 رقم الحدیث7)داهاتووه، له ئوسامه‌ی كورِی زه‌یده‌وه(ر)، بۆمانی دهگێرِێتهوه: كه ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بۆگه‌یاندنی بانگی خوا، له (سریه)یهكداناردینی و له‌به‌ره‌به‌یاندا ،گه‌یشتینه ناوچه‌ی (حوروقات)ی سه‌ر به(جوههین)ییه كان، كابرایه‌كم تووشهات وبانگم كرد بۆبرِواهێنان و له‌پێشدا به‌گوێی نه‌كردم و ناچارلهگهڵیدا بهشهرِهاتم، له‌كاتێكدا خه‌ریك بوو بیكوژم، گوتى: لااله الاالله، بهلاَم من به‌و گوتنه‌ی قایل نه‌بووم و ههركوشتم! دوواتر زۆر نیگه‌ران بووم لهئیشهكهم، ئیتر كه رِوداوهكهم بۆ پێغهمبهرگێرِایهوه(د.خ)، بهتورِهییهوه فه‌رمووی: كابرا گوتی: لااله الاالله، كه‌چی ههركوشتیشت؟! ئوسامه ده‌ڵێ: منیش عه‌رزم كرد: كابرا له ترسی چه‌كه‌كه‌م، شایه‌تمانی هێنا، كه‌چی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) فه‌رمووی: ئه‌ی بۆدڵهكهیت دووكه‌رت نه‌كرد، تابزانی به‌دڵ گوتویه‌تی یان نا؟! ئوسامه ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ئه‌وه‌نده ئه‌م رِستهیهی دووپاتكرده‌وه، تاگهیشتمهئهوهی بڵێم: خۆزگه ئه‌ورۆژه برِوام بهێنایه. سه‌عد كه گوێی له‌م باسه بوو كه ئوسامه بۆی باسكردن گوتی: سوێند به‌خوا منیش هه‌رگیز موسڵمانێك ناكوژم تا ئوسامه نه‌یكوژێت! كابرایه‌ك له‌لایانه‌وه بوو، كه گوێی لێیان بووگوتی: ئه‌ى مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار نافه‌رموێت: (ئێوه دوژمنانی خوا بكوژن تا فیتنه و دژایه‌تی ئایین دانهكهوێت و به‌ته‌نیا ههرئایینی خوا پیاده‌بكرێت). سه‌عدیش لهوهلاَمی كابرادا، كه به‌هه‌ڵه له مانای ئایه‌ته‌كه گه‌یشتبوو، گوتی: ئێمه كاتی خۆی شهرِو كوشتارمانكرد، تا فیتنه نه‌بێت، بهلاَم جه‌نابت و هاوبۆچوونهكانت شهرِو كوشتاردهكهن، تافیتنه ببێت!)ئه‌وه له‌ورۆژه‌دا، ئه‌ی توخوا روداوه‌كانی ئێستای نێو موسڵمانان، به‌تایبه‌تی ناوعێراق، پێویستی به‌چه‌ند (سه‌عد)هه‌یه، تا هه‌ڵه و بۆچوونه‌كان راستبكه‌نه‌وه؟).
(3)(بنوارِه( إحیا‌ء علوم ا‌لدین: ج1.)
(4)(بنوارِه (إعلام الموقعین عن رب العالمین، ج3).
(5)(بنوارِه (فتح القدیر الجامع بین فنی الروایة و الدرایة فی التفسیر، للإمام الشوكانی، ج 2 ص544-545).
(6)( بنوارِه تفسیر المنار ج/5).
(7)( بنوارِه: عبد الرحمن بن ناصر السعدى، ته‌فسیری ئایه‌تی8ی سوره‌تی ئهلمائیده).
(8)(كاتی خۆی هه‌ندێك له‌م بۆچوونانه‌م بلاَوكردۆتهوه له خه‌باتی ژماره (/1642 /12 /12/2004دا).(خه‌باتی ژماره3753لاپهرِه11هه‌ینی22/4/2011). |