لقی هەولێری یەکێتی زانایان لەسنووری پارێزگای دهۆک چەند دیدارو سەردانێک ئەنجام دەدات

 


ئەمرۆ 6ی6ی2023  شاندێکی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی مامۆستا شێخ موسی شێخ یحیی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و یاوەری کارگێڕوئەندام لق و بەرپرسی ناوچەکان، چەندین دام و دەزگاو دامەزراوە لە سنووری پارێزگای دهۆک بەسەر دەکاتەوە.


سەرەتا سەردانی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانیان کردو دواتر سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و بەسەرکردنەوەی مامۆستا محمد ئیمام ئاکرەیی و شێخ وریا شێخ سەعید بەرزنجی و سەردان و هەواڵپرسینی مامۆستا مەلا عبدالخالق زێباری بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانیان کرد.


هەروەها شاندەکە سەردانی بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروبار ئایینی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دهۆک کردو لە کۆی دانیشتنەکان تەئکید لە هەماهەنگی و پێویستی پەیوەندی دوولایەنە کرایەوەو چەند پرس و بابەتێکی پەیوەست بە زانایان و دۆخی ئایینی باسی لێوە کرا.