مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لەسەرۆکی دامەزراوەی ئەستەنبۆڵ بۆ کاروباری رۆشنبیری و زانستی دەکات

ئەمرۆ 7ی6ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازیان لە بەرێز مامۆستا سەعید ئۆجێ سەرۆکی دامەزراوەی ئەستەنبۆڵ بۆ کاروباری رۆشنبیری و زانستی و شاندی یاوەری کرد.


لە دانیشتنێکدا هەردوولا باسیان لە گرنگی و بایەخی کاری رێکخراوەیی و زانستی و رۆشنبیری لە ئاراستەکردنی کۆمەڵگەو پەروەردەو پێگەیاندنی تاک کردو، تەئکید لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی و پەیوەندی دوولایەنە کرایەوە.


لەلایەن خۆشیانەوە شاندی ناوبراو وێڕای خۆشحاڵبوونیان بە دیداری یەکێتی زانایان، دەستخۆشی و پێزانینی خۆیان لەهەمبەر کارو هەنگاوەکانی زانایانی ئایینی بە تایبەت لەرووی بڵاوکردنەوەی میانڕەوی دەبڕی.