سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستای ئایینی شارە جیاجیاکانی کوردستان دەکات

ئەمرۆ 7ی6ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازیان لە شاندێکی مامۆستای ئایینی شارە جیاجیاکانی کوردستان کە بە نوێنەرایەتی نزیکەی سەد مامۆستای ئایینی هاتبوون کرد.


لەم دیدارە شاندی ناوبراو کە بەشی زۆریان خوێندنی ماستەرو دکتۆرایان تەواو کردووەو گرفت لە یەکسانکردنی بڕوانامەکانیان دروست بووە، پوختەی داواکاری خۆیان گەیاندە مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بۆ ئەوەی بتواندرێ لە چوارچێوەی لێک تێگەیشتن و دۆزینەوەی رێچارەیەکی گونجاو لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار گرفتەکانیان چارەسەر بکرێت.


لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنان تەئکیدی لەوە کردەوە کە یەکێتی زانایان وەک ماڵی پیشەیی زانایان لەخزمەت مامۆستایانی ئایینی دایەوە لەهەوڵی جددی دەبێت بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی گرفت و ئاریشەکانی بەپێی گونجان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار.