ئەمرۆ سێشەممە ٢٠ ⁄٦ ⁄٢٠٢٣لە شاری مەککەی پیرۆز هاووڵاتیەک بە ناوی (رەحیمە قادر حەسەن) لە دایکبووی ١٩٥٧ ە و دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرینە کۆچی دوایی کرد.
ئەو هاووڵاتیە پێشتر نەخۆشی دڵی هەبووە و لە سلێمانی قەستەرەی بۆ کراوە و دوای ئەوەی باری تەندروستی تێکدەچێت تیمەکانی تەندروستی حاجیانی کوردستان ئەوەی پێویست بوو بۆی ئەنجام درا و هەر ئەوکاتە دەگەیندرێتە نەخۆشخانەی( مەلیک عبدالعزیز) دوای هەموو هەوڵە پزیشکییەکان بە داخەوە دواجار کۆچی دوایی دەکات.
" إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّـا إِڵیْهِ رَاجِعونَ "
سهرچاوه: وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئایینی |