هەڵەبجە: سمینارێكی تایبەت بە قوربانی و رێوشوێنە تەندروستیەكانی بەرێوەدەچێت

دوێنێ‌ چوارشەممە 2023/6/21 لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان، بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا عبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق و بەئامادەبونی بەڕێزان مامۆستا ٲحمد محمد جێگری لق و مامۆستا صدیق حمەرشید بەرپرسی فەتوای هەڵەبجە و مامۆستا نجم الدین حامید بەنوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و دکتۆرە دڵنیا لێپرسراوی لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەت و بەئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی بەڕێزی سنوری پارێزگای هەڵەبجە؛ سیمینارێکی زانستی ڕێکخست بۆ بەڕێز: دکتۆر (محسن ٲحمد) تایبەت بە گرنگی قوربانیکردن وەک شەعیرەیەکی ئاینی لەڕووی زانستی پزیشكیەوە، بەتایبەت کە جەژنی قوربان دەکەوێتە وەرزی گەرماو لەبەر هەبونی نەخۆشی تای خوێنبەربوون.
ئمەو ڕونکردنەوەی جوان و پێویست درا بە ئامادەبوانی بەڕێز لەسەر ئەم تەوەرانە :
٭ قوربانی لەڕوی پزیشکی ڤێتەرنەرییەوە .
٭ کاریگەری قوربانی بوسەر ژینگە .
٭ پاشماوەی قوربانی و ژینگە .
٭ڕێنمایی زانستی بۆشێوازی قوربانی کردن.
٭ قوربانی سونەتێکی گەورە ، پاکو خاوێنی واجبێکی گەورە .



شایانی باسە؛ سیمینارەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و قائمقامیەتی هەڵەبجە ڕێکخرابوو لە بارەگای لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەڕێوەچوو ...


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان