لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

رۆژی یەك شەمە٢٥ /٦/٢٠٢٣ لقی ڕانیەی یەكێتی زانایان بەسەر پەرشتی بەڕێز مامۆستا ملا عبدللە دەرۆكۆتری و سەرجەم كارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچەكان كۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا تەوەرەكانی بریتی بوون لە:


١- گفتوگۆ و ھەڵسەنگاندن كرا بۆ سەردانی وەفدی مەكتەبی تەنفیزی لە ١٣/٦/٢٠٢٣ بۆ لقی ڕانیە و ئەنجامدانی كۆبوونەوەی گشتی لق.


٢- بابەتی ئاسایشی فكری و عەقیدەیی و قسەی لەسەر كرا و ئەو جەدەل و زمانە زبرەی ھەندێ بانگخواز و ھەندێ ڕەوت دەەبارەی دانایان و دەەبارەی موخالیفەكانی خۆیان قسەی پێدەكەن ئیدانەو سەركۆنەكرا و تەئكید لەوە كرایەوە كەزۆرنەی میلەتی كورد و زۆرینەی ئومەتی ئیسلام لەعەقیدەدا پابەندن بە مەزھەبی ئەھلی سوننەو جەماعە و پێویستە ڕێز لەتەبایی برایەتی بگرێ و ڕێگری بكرێ لە بڵاوكردنەوەی تەفرەقەو دروست كردنی درز لەقەڵای تەبایی و یەكڕێزی میللەتی كورد و ناوچەكەمان بەتایبەت.


٣- خشتەی دەوامی ڕۆژانەی لق جەختی لەسەر كرایەوە.


٤- بڕیار درا ناوچەكانی سەر بەلقی ڕانیە ی یەكێتی زانایان بۆیان ھەیە بەھەماھەنگی لەگەڵ لق فەیسبووك و تۆڕی كۆمەڵایەتی تری تایبەت بە خۆیان ھەبێت.


ھەر لەكۆبونەوەدا ئیدانەی كوژرانی (خواناس) گەنجەكەی چەمچەماڵ كرا بەپێشھاتێكی مەترسی دار بۆ سەر ھەرێم لەقەڵەم درا. لەكۆتایدا كۆبوونەوەكە بەسەركەوتووی كۆتایی ھات.


 


بەشی ڕاگەیاندنی لقی ڕانیەی یەكێتی زانایان