سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی دوو مزگەوت لە شاری هەولێر دەکات

ئەمرۆ 26ی6ی2023 هەردوو بەرێزان د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان؛ بەئامادەبوونی کاک طيب زرار بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگاری هەولێرو کاک نجم عبدالله بەرێوەبەری ئەوقافی دەوروبەرو ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی و بەرپرسانی حکومی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی بەشداری کردنەوەی مزگەوتی رسول الله لە ناحیەی دارەتوو لە سنووری بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی دەوروبەر کرد.


هەر بەم بۆنەوە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا وێڕای دەستخۆشی لە خێرخوازان و سەرپەرشتیارانی مزگەوت، باسی لە گرنگی پێگەو پایەی مزگەوت لە ورانگەی ئیسلامەوە کردو چەند بەڵگەیەکی قورئان و فەرمودەی خستەڕوو سەبارەت بە گەورەیی عیبادەت کردن لەناو مزگەوت و چۆنیەتی تێرکردنی لایەنی رۆحی بە زیکرو یادی خوای گەورەوە.


هەروەک باسی لە گرنگی پەیامی مزگەوت کرد کە خۆی لە برایەتی و دادپەروەری و ئاشتی کۆمەڵایەتی و مرۆڤدۆستی و هەنگاوی خێر دەبینێتەوەو مرۆڤ وا لێ دەکات هەمیشە کەسێکی باش و دیندارو لە ئاست بەرپرسیارێتی ئایینی و خزمەتی نیشتمانی بێت.


هەروەها هەمان رۆژ سەرۆکی یەکێتی زانایان بەئامادەبوونی بەرێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو کاک طيب زرار بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگاری هەولێرو سید سدیق بەرێوەبەری ئەوقافی هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاوو لە مامۆستایانی ئایینی و بەرپرسانی ئیداری و کەسایەتی کۆمەڵایەتی، بەشداری کرد لە کردنەوەی مزگەوتی کانی کەوسەر لە گەرەکی تەیراوە لە سنووری بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێرو لە وتەیەکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان تەئکیدی لە گرنگی پێگەی مزگەوت و رۆلی مزگەوت لەناو کۆمەڵگەی کوردی کردەوە.