یەکێتی زانایان بە توندی ئیدانەی سوتاندنی قورئان لە وڵاتی سوید دەکات

لەسەر سوتاندنی قورئانی پیرۆز بەدەستی هاوڵاتیەک لە ولاتی سوید یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا بەتوندی ئیدانەی کردەکە دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


بەناوی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانەوە بە توندی ئیدانەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن هاوڵاتیەکی عیراقی دانشتووى وڵاتی سوید دەکەین، ئەمە کارێکی تێکدەرانەو پێچەوانەی بنەماکانی ئازادی و رێزگرتنە لە یەکتری و پێکەوەژیان، بەتایبەت لەم رۆژە پیرۆزانەی جەژنی قوربان، ئەم کارە قێزەونە بریندارکردنی هەستی سەرجەم موسڵمانانەو بێڕێزییە بەرامبەر کتێبە ئاسمانیەکان، پێویستە لە ئاستی باڵا لایەنی پەیوەندیدار ئیجرائاتی پێویست ئەنجام بدات، چونکە بێڕێزی کردن بەرامبەر پیرۆزییەکان هیچ پاساوێک هەڵناگریت و هێڵی سوورەو نابێ بەهیچ شێوەیەک رێگەی پێ بدرێت.


 


یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان


29ی6ی2023