سەرۆکی یەکێتی زانایان بە بۆنەی جەژنی قوربان کۆمەڵێک پەیامی پیرۆزبایی لەئاستی باڵا لەناوخۆو دەرەوە پێ دەگات

 


بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک پەیامی جەژنانەو پیرۆزبایی لەسەر ئاستی باڵای بەرپرسانی حکومەت و حزب و دامەزراوەی ئایینی لە کوردستان و عیراق و جیهانی ئیسلامی بەدەست دەگات و پیرۆزبای جەژنی ئاراستە دەکرێت.


لەنێویانداو لەسەر ئاستی ناوخۆ پیرۆزبایینامەی بەرێز سەرۆک مەسعود بارزانی و بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بەرێز غفور مخموری سکرتێری یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان و چەندانی تر.


لەسەر ئاستی دەرەوەش هەر یەک لە بەرێزان دکتۆر ئوسامە هاشم ئەلحەدیدی بەرێوەبەری تەنفیزی ناوەندی جیهانی ئەزهەرو، شێخ سەلاح مجییف راوێژکاری سەرۆکی شیشان و موفتی شیشان و ، د.محمد عبدالسلام ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی حوکەمای موسڵمانان و، دکتۆر سەمیر موراد سەرۆکی سەرۆکی سەنتەری ئیمامی شافعی لە ئوردەن و، ئەنجومەنی گشتی زانایانی عیراق و چەندانی تر.


شایەنی باسە لەتێکڕای پیرۆزبایی نامەکان وێڕای جەژنە پیرۆزە، هیوای بەختەوەری و جەژنی خێرو خۆشی دەخوازن و تەئکید لە پێگەو خزمەتی زانایانی کورد دەکەنەوە.