سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان دەکات

ئەمرۆ 12ی7ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و شاندێکی یاوەری سەردانی بەرێز ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان کرد.


لەدانیشتنەکدا بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وێرای بەخێرهاتنەوە؛ پیرۆزبایی ئەنجامدانی سەفەرەی حەجی لە بەرێزیان کردو هیوای خواست خوای گەورە حەجی هەموو لایەک قەبول بکات، پاشان باس لە چەند تەوەرو باسێکی هەنووکەیی و پێویستی هەماهەنگی نێوان هەردوولاو پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە هەرێم کراو رۆڵی وەزارەتی ناوبراو و حکومەتی هەرێمی لەو بارەوە بە گرنگ وەسف کرد.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سوپاسی سەردانەکەی سەرۆکی یەکێتی زانایان و شاندی یاوەری کردو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی، هەروەک تەئکیدی لە رۆڵی گرنگی زانايانی ئایینی بۆ پرسە ئایینی و نەتەوەیی و نیشتمانیەکان کردەوەو ئاماژەی بەوەشدا کە زانایانی ئایینی رۆڵیان بەرچاوە لە چەسپاندنی بنەماکانی پێکەوەژیانی ئایینی و مافی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان.