لقی سۆرانی یەکێتی زانایان  لە قەزای سیدەکان چەند سەردانێک دەکات و سیمینارێک لەسەر قورئان لە شاری سۆران ساز دەکات

 


دوێنێ سێ شەممە ۱۱ - ۷ - ۲۰۲۳ شاندێکی لقەکەمان سەردانی ناوچەی سیدەکای یەکێتی زانایانیان کرد لەقەزای سیدەکان دەڤەری برادۆست . پاشان بە یاوەری بەرپرس و کارگێڕانی ناوچەی سیدەکان سەردانی چەند مامۆستایەکی ئاینی و دام و دەزگایەکی حکومیان کرد لەدەڤەری برادۆست .


۱- بەڕێز مامۆستا ( احسان ملا قادر چلبی ) قائمقامی قەزای سیدەکان


۲-بەڕێز ( کاک عەگید ) برپرسی ئاسایشی سیدەکان .


۳- بەڕێز مقدەم ( ئارام غفور حمدامین ) و نەقیب ( فرات ئەنوەر کۆلیتی ) لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سیدەکان.


٤- بەڕێز ( مامۆستا ملا عباس سیدەکەی ) .


٥- بەڕێز ( م. ملا کریم حاجی حمد ) کارگێڕی ناوچەی سیدەکانی یەکێتی زانایان ِ


٦- بەڕێز (م . ملا صدیق خواکورکی ) پێش نوێژو ووتارخوێن لە قەزای سیدەکان .


۷ - بنەمالەی مامۆستای کۆچ کردو ( م. ملا عمر صالح وکوڕەکانی و کاک ملا عوبێد کوڕە گەورەی مامۆستای ڕەحمەتی)


 


هەروەها ئەمرۆ چوارشەمە  ۱۲ - ۷ - ۲۰۲۳ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەئامادە بونی کاگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی سۆران و دیانا وخەلیفانی یەکێتی زانایان و بەئامادەبونی بەڕێز ( دکتۆر پشتیوان سرێشمەی ) بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران و مامۆستایانی ئاینی سۆران و دەوروبەر وەهەوەها بەئامادەبونی ( دکتۆر یادگار و دکتۆر دلاوەر ) مامۆستایانی زانکۆی سۆران دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازکرد.بابەتی ئەم جارە بەناونیشانی: (زمانی قورئان لەنێوان زمانی عەرەبی و جیهان)  کەلەلایەن بەڕێز (دکتۆر سامان نادر باڵەکی ) مامۆستا لەزانکۆی سۆران پێشکەش کرا.