لقی پشدەری زانایان سوپاس و پێزانین دەبەخشێتە چەند بەرپرسێكی ئیداری

لە پای ماندووبوون و خزمەتیان بە دەڤەرەكەو هەماهەنگیان لەگەڵ لقی پشدەری یەکێتی زانایان؛ئەمڕۆ یەكشەممە بەرواری 16/ 7/ 2023 بە یاوەری مامۆستا سەید عبدالرحمن و مامۆستا علی هێرۆیی كارگێڕانی لق و مامۆستا مه‌لا بلال لێپرسراوی ناوچەی قەڵادزێی یەکێتی زانایانمان، سەردانی هەریەك لە بەڕێزان دکتۆر ابراهیم هەرتەلی بەڕێوەبەری ئەوقافی ڕاپەڕین و كاك علی مام جوتیار لێپرسراوی یاریدەدەریەتی ئاسایشی قەڵادزێ و ئەندازیار ئارام محمد احمد سەرۆكی شارەوانی قەڵادزێ و مامۆستا هیوا تێبینەری ئەوقافی قەڵادزێ و مقدم عبدالله حسن حمە لێپرسراوی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینیان كرد.


ئه‌مه‌و له‌ تێكڕای دانیشتن و بەسەركردنەوەكاندا, وێڕای دەستخۆشی و نزای خێر لەپای پشتیوانی زانایان, سوپاس و پێزانینی زانایانیان پێ بەخشرا.