لقی سلێمانی زانایان ئاهەنگێكی رێزڵینان بۆ یەكەمی سەر ئاستی هەرێم لە خوێندنی ئایینی سازدەكات

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦/ ٧/ ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە زانایانی ئایینی و خزم و ناسیاوانی, لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ئاھەنگێکی ڕێزلێنانی ڕێکخست بۆ بەرێز خاتوو ( تارا علی موراد ) کە لە سەر ئاستی ھەرێم یەکەمی پۆلی دوانزەی خوێندنی ئیسلامی بووە.


ئەمەو سەرەتای ئاهەنگەكە بەخوێنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستیپَكرد، دواتر وتارێك لەلایەن بەرێز بەرپرسی لقی سلێمانی زانایان پێشكەشكرا، كە تیایدا ویڕای دەستخۆشی لە خاتوونی ناوبراو، هیواو نزای بەردەوامی و خێری بۆ بەرێزیان كرد و پاشان سوپاسنامەیەكی بەناوی لق پێشكەشكرد.