ئەمرۆ 17ی7ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی بەرێزان د. عومەر مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستا مەلا محمد ئێنەیی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوا پێشوازی لە هەر یەک لە بەرێزان مامۆستا مەلا عبدالمعید ئاکرەیی بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان و مامۆستا جوهر حدی بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و شێخ مدثر بەرزنجی بەڕێوەبەری ئەوقافی بەردەڕەش کرد.
لە دانیشتنێکدا وێڕای بەخێرهێنان باس لە رەوشی ئایینی سنووری ئاکرێ و بەردەڕەش کراو رۆلی زانایانی ئایینی لە خزمەتکردنی سنوورەکەو گەیاندنی وتاری ئایینی و پاراستنی بەهاو قیەمی کۆمەڵایەتی بە گرنگ وەسف کرا.
هەر لە کۆبوونەوەکە باس لە گرنگی هەماهەنگی نێوان ئەوقاف و یەکێتی زانایان کرایەوەو شاندی ناوبراویش خۆشحاڵی خۆی بە دیدارو پێشوازی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەربڕی. |