شاندێکی باڵای هودا پار سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 20ی7ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و دکتۆر عومەر مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازیان لە شاندێکی پارتی هودا پار بەسەرۆکایەتی بەرێز عبدالصمد یالتسن بەرپرسی نوسینگەی هەولێری پارتی ناوبراو کرد.


لە دانیشتنێکدا وێڕای خۆشحاڵی بە دیداری یەکێتی زانایان و رۆلی کاریگەریان لەناو کۆمەڵگەو پرسە هاوچەرخەکان، هەردوولا گفتوگۆی چەند پرسێکی پەیوەست و هەنوکەیی و رۆڵی زانایان و یەکتر قبوڵکردن و پرسی کوردو پێویستی یەکهەڵوێستی و لەبەر چاوو گرتنی خاڵە هاوبەشەکانیان کردو تەئکید لە هەماهەنگی و بەرەو پێشبردنی پەیوەندی دوولایەنە کرایەوە.