بەرێوەبەری گشتی حەج و عومڕە سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 24ی7ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی بەرێز د. عومەر مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا محمد ئێنەیی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوا؛ پێشوازی لە بەرێز شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم کرد.


لە دانیشتنێکدا باس لە دوا پێشهاتەکانی رەوشی ئایینی بەگشتی و پرۆسەی حەجی ئەمساڵی 2023 کرا بەتایبەت لە رووی ئاستی سەرکەوتوویی پرۆسەکەو گیروگرفتەکان و چۆنیەتی مامەڵەی دەستەی حەجی عیراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان و شێوازی بەرێوەچوونی ئەرکە ئیداری و ئیرشادی و ئەرکی فەتوا گفتوگۆی لەبارەوە کرا.


شایەنی باسە لە بەشێکی تری دانیشتنەکە باس لە هەماهەنگی و پێویستی پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە.