شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەڤەری ئامێدی بەسەر دەکاتەوەو چەند سەردانێک ئەنجام دەدەن

ئەمرۆ 25ی7ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی بە یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مرۆ و د. ئەنەس محمد شریف دۆسکی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و د.جیهاد بێسفکی بەرپرسی لقی دهۆکی یەکێتی زانایان؛ بە مەبەستی سەردان و بەسەرکردنەوەی چەند دام و دەزگایەکی سنوورەکە سەردانی شاری ئامێدیان کرد.


شاندی ناوبراو لەم بەسەرکردنەوەیەدا سەردانی لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان کردو بەگەرمیەوە لەلایەن بەرێز بەرەڤان حەمدی بەرپرسی لق و ستافی هاوکاری پێشوازی کران و دواتر بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئامێدی بەسەرکردەوەو لەلایەن بەرێز هەکار بەرواری پێشوازی کران و پاشانیش لقی ئامێدی یەکێتی زانایانی بەسەرکردەوە لە لایەن بەرپرسی لق بەرێز مامۆستا مەلا احمد عبدالخالق و کارگێڕانی لقەوە پێشوازی کران.


لەکۆی دیدارەکان باس لە رەوشی ئایینی دەڤەرەکەو رۆل و خزمەتی مامۆستایانی ئایینی و پێویستی هەماهەنگی نێوان دەزگاو دامەزراوەکان و بابەتی پێکەوەژیان و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست و ناوخۆیی و پیشەیی کراو تەئکید لە پێویستی رۆحیەتی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان یەکتری کرایەوە.