مامۆستا مەلا جعفر شەعبان وەک بەرپرسی نوێی لقی ئامێدی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەست بەکار بوو

 


دوێنێ 25ی7ی2023 دوای ئەوەی شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان بەسەرۆکایەتی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لەگەڵ ستافی لقی ئامێدی یەکێتی زانایان کۆبوویەوەو دوای گەنگەشەی ئاڵوگۆڕ لەنێوان پەسندکردنی دەست لەکارکێشانەوەی مامۆستا مەلا ئەحمەد عبدالخالق و دانانەوەی بەرپرسی نوێی لقی ناوبراو، ئەمرۆ فەرمانی پەسند کردنی دەست لەکارکێشانەوەی بەرپرسی لق و دانانەوەی بەرپرسی نوێ دەرچوو.


لە فەرمانەکە هاتووە: پاڵپشت بە بڕگەی چوارەمی ماددەی دەیەم و کۆبوونەوەی مەکتەبی تەنفیزی لە 8ی7ی2023 و راوێژ لەگەڵ بەرپرس و کارگێڕو بەرپرسی ناچەکانی لقی ئامێدی یەکێتی زانایان بڕیاردرا بە: قەبوڵکردنی دەست لەکارکێشانەوەی بەرێز مامۆستا مەلا احمد عبدالخالق لە بەرپرسیارێتی لق و دانانی بەرێز مامۆستا مەلا جعفر شعبان حمۆ وەک بەرپرسی نوێی لقی ئامێدی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان.


جێی ئاماژەیە مامۆستا مەلا احمد عبدالخالق بەرپرسی پێشووی لقی ئامێدی وەک یەکەمین بەرپرسی لقی یەکێتی زانایان لەم سنوورە کاری کردووەو یەکێک بوو لەوانەی دەستێکی باڵای هەبوو لە کردنەوەی لق و خزمەتی بارەگاو مامۆستایانی ئایینی لەسەر شان بووە کە خزمەت و هەوڵ و دڵسۆزییەکانی شایستەی رێزن و بەشێکی زیندووی رێکخراوی یەکێتی زانایانە لە دەڤەری ئامێدی، ئێستاش وەک ئەندامی سەرکردایەتی لەخزمەت بەردەوامە.


هەر لێرەشەوە پیرۆزبایی لە بەرێز مامۆستا مەلا جعفر شەعبان بەرپرسی لقی ئامێدی یەکێتی زانایان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین..