لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمینارێک لەبارەی کاریگەری سۆشیاڵ میدیا لەسەر لایەنی ئاینی لە ناو کۆمەڵگە ساز دەکات

ئەمڕۆچوارشەمە  ۲٦ - ۷ - ۲۰۲۳ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەئامادە بونی کاگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی سۆران و دیانای  یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئاینی سۆران و دەوروبەر  دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازکرد.


بابەتی ئەم جارە بەناونیشانی: (کاریگەری سۆشیاڵ میدیا لەسەر لایەنی ئاینی لە کۆمەڵگەی موسڵماندا)  کەلەلایەن بەڕێز (دکتۆر مەلا عومەر حسن گرتکی ) مامۆستا لەزانکۆی سۆران پێشکەش کرا.