شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان لەگەڵ وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆ دەبێتەوە

دوێنێ 25ی7ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی بە یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مرۆ و د. ئەنەس محمد شریف دۆسکی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و د.جیهاد بێسفکی بەرپرسی لقی دهۆکی یەکێتی زانایان؛ بە گەنگەشەی چەند پرسێک لەگەڵ بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆبوونەوە.


لەدانیشتنێکدا گفتوگۆی چەندین بابەتی گرنگ و پەیوەندیداری وەک بەرەو پێشتر بردنی کاروباری مزگەوتەکان و خزمەتکردنی مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی ھەروەھا جەخکترنەوە لە ھەماھەنگی بەردەوامی لقەکانی زانایان و ئەوقافی قەزاکان لەشارو شارۆچکەکانی کوردستان و چەند بابەتێکی تری پەیوەست بەخزمەتکردنی بواری خوێندنی ئایینی کرا.