لقی رانیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی بزوتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان دەکات

دوێنێ ٢٥—٧—٢٠٢٣ وەفدێكی بزوتنەوەی ڕزگاری دیموكڕاتی كوردستان  بەسەرۆكایەتی كاك عبداللە نازەنینی سكرتێری  حزب و چەند ئەندامێكی سەركردایەتی سەردانی لقی ڕانیە ی یەكێتی زانایان یان كردوو لەلەیەن بەڕێز مامۆستا ملاعبداللە دەروەكۆتری بەرپرسی لق و جێگرو كارگێڕانی لقە وە پێشوازیان لێكرا


لەدیدارەكە باس لە ڕۆڵی گرنگی زانایان و لیژنەی فەتوا كرا لەچارەسەری كێشەكۆمەڵایەتیەكان و بەرقەراری ئاسایش لە سنورەكەدا و پاشان وەفدی میوان بەڕێزەوە بەڕێكران.