كەلار: گردبوونەوەیەكی جه‌ماوه‌ری دژی سووتاندنی قورئانی پیرۆز بەرێوەچوو

دوێنێ شەممە 29/7/2023 بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی بەرچاو و ژمارەیەكی زۆر لە زانایانی ئایینی و كەسایەتی و چینە جیاوازەكانی كەلار؛ گردبوونەوەیەكی نارەزایی جەماوەری بەرێوەچوو دژ بە سووتاندن و بێرێزیكردن بە قورئانی پیرۆز لە هەرییك لە ولاتی سوید و دانیمارك.


ئەمەو بەنوێنەرایەتی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان، بەرێز بەرپرسی ڕاگەیاندنی لق مامۆستا ملا کەریم زەلکەیی بەشداریکرد و وتارێكی پێشكەشكرد، كە تیایدا وێرای ئیدانەكردنی ئەم كارە چەپەڵە، دەستخۆشی لە جەماوەری ئاینپەروەری كەلار و گەرمیان كرد و پەیامی مەكتەبی تەنفیزی زانایانی بەبۆنەوە خوێندەوە.


ڕاگەیاندنی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان
٢٩/ ٧/ ٢٠٢٣ / ١١ی محرم ١٤٤٥
ڤۆتۆ زیاد محمد