لقی رانیەی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی کۆمەڵایەتی و سەردانی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەكانی ئاوی راپەرین دەکات

 


ئـەمڕۆ سێ شەممە 1ی8ی2023 كارگێڕانی لقی ڕانیەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان كەپێك ھاتبوون ھەریەك لەبەڕێزان


م. سيد مصطفي و د. ئومێد پردمەمكی و م. عثمان بنزێری ھەروەھا م. عبدالله خوڕخوڕەیی وەكو ل. ناوچەی ڕانیە


بەشداریمان کرد لە مەڕاسیمی (العقیقة) ھۆزەبانە بۆ منداڵی برایەکی بەڕێزمان کاک ملا حمەسوری سجن خوای میھرەبان کوڕێکی جوانی پێ بەخشیون داواکارین لە خوای میھرەبان ئەو مناڵە و منداڵی ھەموولایەكمان ساڵح و تەندروست باش بکات.


ئازیزان ئەنجامدانی مەڕەمنداڵە العقیقة یاخود ھۆزەبانە گوێزەبانە سوننەتی پێغەمبەری خودایە ﷺ ھەرچەند ھەندێك لەزانایان بەواجبی دەزانن


عَنْ سَمُرَةَ : أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ قَالَ: ( كُلُّ غُلَامٍ مُرْتَهَنٌ بِعَقِيقَتِهِ، تُذْبَحُ عَنْهُ يَوْمَ سَابِعِهِ، وَيُحْلَقُ، وَيُسَمَّى.).


رَوَاهُ أحمدُ وَصَحَّحَهُ التِّرْمِذِيُّ.


واتە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتى هەموو منداڵێك بارمتەو بەندە بە عەقیقەكەیەوە بەواتای بەستراو و پەیوەستە بە ئەنجام دانی عەقیقە بۆی كە كرا ئازاد دەبێت.


لەڕۆژی حەوتەم ئاژەڵی بۆ سەردەبڕێت و سەری دەتاشرێت و ناوی لێدەندرێت


(العقیقة)یاخود (گوێزەبانە) یاخود (مەڕەمنداڵە)


 بەو ئاژەڵ دەوگوترێت كەلە ڕۆژى حەوتەمى لە دایك بوونى منداڵدا سەر دەبڕدرێت


عەقیقە بریتی یە لەو عیبادەتەى كە پێغەمبەرى خوا ﷺ هانى موسوڵمانانى داوە بە ئەنجام دانى لە كاتى لە دایك بوونى منداڵیان كە زۆر بە داخەوە زۆرێك لە موسوڵمانان بێ ئاگان لەم عیبادەتە كاتێك خواى گەورە منداڵیان پێ دەبەخشێت لەبەرامبەر ئەم نیعمەتەدا ئامادە نییە عەقیقە (گوێزەبانە، مەڕە منداڵە) بۆ منداڵەكەى بكات لە پێناو خواى گەورە بەڵكو هەر نازانێت عەقیقە چیشە داواكارم لە خواى گەورە ئەم نوسراوە بكات بە ووریا كەرەوەو فێربوونى موسوڵمانان لەم عیبادەتە گەورەیەدا.


لەكۆتایدا سوپاس بۆ مامۆستا ملا حمەسور خوای میھرەبان پاداشتی خێری بداتەوە


 


 


لقی رانیەی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەكانی ئاوی راپەرین دەکات


ئەمڕۆ سێ شەمە ١/٨/٢٠٢٣ وەفدێكی لقی ڕانیەی یەكێتی زانایان بەسەر پەرشتی بەڕێز مامۆستا ملا عبدالله دەرۆكۆتری بەرپرسی لق و بە بەشداری بەشێك لە كارگێڕان و ئەندامانی لێژنەی فەتوا سەردانی بەڕێز ئەندزیار سپاردە ملا محمد ئەحمد بەڕێوەبەری تازەی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەكانی ئاوی ڕاپەڕینیان كرد و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و ستافی یاوەری بەخێرھاتنیان كرا


مەبەستی سەردانەكە گەیاندنی پیرۆزبایی زانایان بوو بە بەڕێز بەڕێوەبەری تازە بە بۆنەی دەستبەكار بونی وەكو بەڕێوەبەر


لەدانیشتنەكەدا باسی ھەماھەنگی نیوان زانایان و دام دەزگا خزمەتگوزاریەكان كراو و پشتیوانی زانایان لە پێناو پارێزگاری كردن لەسەرچاوەكانی ئاو پیسبوون و دەستدرێژیكردنە سەریان بەگرینگ و كاریگەر لە قەڵەمدرا.


پاشان وەفدی میوان بەڕێزەوە خوا حافیزیان كرد.


راگەیانی لقی رانیەیەی یەکێتی زانایان


 


بەشی ڕاگەیاندنی لقی ڕانیەی یەكێتی زانایان