سه‌یدصادق؛ لقی شاره‌زووری زانایان به‌شداری رێوڕەسمێكی رێزلێنانی قوتابیان دەكات

دوێنێ‌ چوارشەممە 2/8/2023 شاندێکی باڵای لقی شارەزووری یەکیتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كە پێكهاتبوو لە هەریەک لەبەڕێزان مامۆستا مەلا سەید گاهیر بەرپرسی لیژنەی فتوای لق و مامۆستا مەلا فەهمی ئەندامی لیژنەی فتواو کارگێڕێ لق بەشداربوون لەمەراسیمێكی ڕێزلێنانی ژمارەیەك قوتابی.


ئەمەو مەراسیمەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سەیدصادقەوە سازکرابوو بۆخەڵاتكردن و ڕێزلێنانی ئەو قوتابیانەی کەپلەی سەرکەوتنیان بەدەستهێنابوو لەسەرئاستی خوێندکارانی هەرێمێ کوردستان.