بەرپرسی لقی دەی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی لقى سۆرانی یەکێتی زانایان دەکات

دوێنێ 3ی8ی2023 بەرێز بەهرام عەریف یاسین بەرپرسی لقی دەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە یاوەری کارگێرانی لق سەردانی لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانی کرد، لە لایەن رێزدار مامۆستا مەلا خالد مەلەکی  بەرپرسی لق و کارگێڕەکانی و ناوچەی سۆران و ناوچەی دیانا پێشوازی کران.


سەرەتا مامۆستا مەلا خالد خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و کورتەیەکی دەربارەی یەکێتیەکەی باس کرد.


پاشان کاک بەهرام عەریف یاسین رۆڵی مامۆستایانی ئاینی و یەکێتی زانایانی بەرز نرخاند، و هەموو هەماهەنگی پشتگیریەکی خۆی بۆ مامۆستایانی ئاینی و یەکێتی زانایانی دووپات کردەوە.