رانیه‌: شاندێكی باڵای لقی زانایان بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتی گوندی بەردەشان دەكات

دوێنێ‌ شەممە 5/8/2023 شاندێكی باڵای لقی ڕانیەی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كە پێكهاتبوو لە بەرێزان مامۆستا مەلا عبدالله دەروەكۆتری و زانایان كراگێڕانی لق، بە ئامادەبوونی بەڕێز كاك حسێن محمود قائیمقامی ڕانیە و بەشێكی زۆر لەزانایان ئاینی بەڕێز لە دەڤەری ڕاپەڕین و سلێمانی و شوێنەكانی ترو کەسایەتی و دانیشتوانی بەری مەرگە، لەمەراسیمێكی شایستەدا بەشداربوون بەبۆنەی كردنەوەی مزگەوتی گوندی بەردەشانی سەروو.


ئەمەو مزگەوتەكە لەلایەن لقی سلێمانی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی بەدیزاینێكی زۆر جوان و سەرنجڕاكێش و بەهاوکاری خێرخوازان دروستكراوە.


شایەنی باسە لە مەراسیمەكەدا، بەڕێز بەرپرسی لقی ڕانیەی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان وتارێكی پێشكەشكردو تێیدا پیرۆزبایی لە خەڵکی گوندی بەردەشانی سەروو كرد بۆ ئەو نیعمەتە جوان و گەورەیەی خوا پێیبەخشیوون و دەستخۆشیشی لەڕابیتەی مرۆیی كرد، كە لە ھەموو كوردستان و دەڤەری ڕاپەڕینیش لە بوارە جیاوازەكاندا ڕۆڵی گرینگیان بینیوە لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان ئەم مزگەوتەش شاھێدێكی زیندوە.


مەراسیمەكە بەچەندین وتار و سرودو پەخشانە شیعرو ڕازێندرایەوە، پاشانیش ھەموو بەشداربوان لەسەر خوانی گوندی بەردەشانی سەروو نانی نیوەڕۆیان خوارد دواجار خواحافیزی و ماڵئاواییان لێكردن.


بەشی ڕاگەیاندنی لقی ڕانیەی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان