ئەمرۆ 9ی8ی2023 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری ئاکرێ مامۆستا مەلا نەبی سورچی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی گوندی بێسمەکەرانی سنووری ناحیەی بجیلی دەڤەری ئاکرێ كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا نەبی سورچی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی کۆچی دوایی مامۆستای ئایینی و پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی بێسمەکەرانی سنووری ناحیەی بجیل لە ئاکرێ (مامۆستا مەلا نەبی سورچی)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ دوای بەهۆی کارەساتێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان و تەواوی خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
9ی8ی2023 |