سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی دەوروبەر دەکات

ئەمڕۆ 13ی8ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە  بەڕێز نجم عبداللە بەڕێوەبەری ئەوقافی دەوروبەرو شاندێکی یاوەری کرد.


لە دانیشتنێکدل هەردوولا تاوتوێی رەوشی ئایینی و رۆڵ و پێگەی مامۆستایانی ئایینی و پرسی گوتاری ئایینی و کۆمەڵێک پرسی دیکەی پەیوەست بە هەردوولا کراو تەئکید لە هەماهەنگی و پێویستی پەیوەندی نێوان دەزگاو دامەزراوە ئایینیەکان کرایەوەو پاڵپشتی بۆ خزمەتکردنی پتری مامۆستایانی ئایینی و مزگەوت جەختی لێ کرایەوە.