یەکێتی زانایان نوسراوێکی فەرمی ئاراستە ئەنجومەنی وەزیران دەکات و داوای دامەزراندنی خۆبەخشان دەکات

 


رۆژی 14ی8ی2023 یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە لە نوسراوێکی تازەو تایبەتدا بەژمارە (758) بەمەبەستی خزمەتکردن و پەرۆشی بۆ مامۆستایانی ئایینی دانەمەزراو، داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکات مامۆستایانی ئایینی خۆبەش بە هەمیشەیی یان گرێبەست دابمەزرێنێت.


لە نوسراوەکە هاتووە: بەهۆی ئەوەی چەندین ساڵە دامەزراندن راگیراوەو ساڵانەش ژمارەیەکی بەرچاو لە (پێشنوێژ)و (پێشنوێژو وتارخوێن) کۆچی دوایی دەکەن و رێژەیەکی زۆریش بەهۆی تەمەن خانەنشین کراون گرفتی میلاک لە مزگەوتەکان رۆژ بە رۆژ لە زیادبوون دایە.


هەروەها لە نسوراوەکە هاتووە: داواکارین رەزامەندی بفەرموون بۆ ئالیەتێکی گونجاو چارەسەری کەمی میلاکی مزگەوتەکان بکەن بە پڕ کردنەوەیان بە دامەزراندنی ژمارەیەک پێشنوێژو پێشنوێژو وتارخوێن چ بە هەمیشەیی یان گرێبەست.


شایەنی باسە ئەم نوسراوە دووەم نوسراوی یەکێتی زانایانە سەبارەت بەم پرسەو وەک دووپاتکردنەوە لە نوسراوی ژمارە (22) لەبەرواری 3ی1ی2023 کە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرا بوو، هاوشان یەکێتی زانایان بەردەوام بەدواداچوونی بۆ ئەم پرسە کردووەو دەیکات و ئامانجیەتی بۆ زیاتر خزمەتی مامۆستایانی ئایینی و بەرەوپێشبردنی رەوشی دینداری لە هەرێمی کوردستان هەنگاوی پێویست ئەنجام بدرێت.