لقی هەولێری یەکێتی زانایان سەردانی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد

سەرلەبەیانی ( 2023/8/20)  بەڕێز شێخ موسی یحیی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و شاندی یاوەری ، سەردانی بەڕێز کاک سەربەست لەزگین بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد .


دواتر سەردانی بەڕێز کاک ئاری نانەکەلی جێگری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و پێشوازیەکی گەرم لە شاندی لقی هەولێری یەکێتی زانایان کرا لەلایەن بەڕێزیان .


بەڕێز شێخ موسی باقلانی سوپاسی هاوکاری وهەماهەنگی بەڕێزیانی کرد کە بەردەوام لە خزمەت خەلک و خاک وبەتایبەتی مامۆستایانی ئایینی دابوونە و جەختیان لە هەماهەنگی زیاتریان کرد بۆ زیاتر بەرقەرار کردنی ئاشتەوای کۆمەڵگەو سەقامگیری وئاسایشی کوردستان و هەولێر بەتایبەتی تر


دواتر هەردوو بەڕێزان گوێیان لە شاندی میوان گرت و دوای دەست خۆشی وپێزانین بۆ لقی هەولێری یەکێتی زانایان لەبەرامبەر ڕۆلی زانایانی ئایینی کە هەردەم دەوری ئیجابیان هەبوە هەرلەسەردەمی شۆرشەکان و تادەگاتە ئەمڕۆ کە کورد پەروەرانە بەرگریان لە خاک و وڵات و نیشتیمان کردوە .


ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان .