لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

رۆژی ١٦/٨/٢٠٢٣ لقی ڕانیەی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا لەكۆبونەوەكەدا بڕیارەكانی مەكتەبی تەنفیزی كە لە ٦/٧/٢٠٢٣ دەرچوو بوون تاوتوێ كراو بەرنامەی گونجاو دانرا بۆ جێبەجێ كردنیان


ھەرلەكۆبونەوەكەدا دەستخۆشی لە لیژنەی فەتوا كرا لەسەر كارو خزمەتە بەردەوامەكانی لەچارەسەری كێشە كۆمەڵایەتیەكان و یەكلای كردنەوەی بابەتە شەرعیەكاندا.


ھەر لەكۆبونەوەكەدا بەپێویست زاندرا مەكتەبی تەنفزی بەڕێز نرخاندن و دەستخۆشی ئاراستەی لیژنەكانی فەتوا بكات و لیژنەی فەتوای ڕانیەش بەتایبەت.